Accessibility links

سەرچاوەکانی حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێن سەرۆک بایدن ڕۆژی هەینی سەردانی ئەڵمانیا دەکات


سەرچاوەکانی حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی یەکشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند بڕیارە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی سەردانی ئەڵمانیا بکات، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی چاودێرکردنی زریانی میلتن سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە.

سەرچاوەکان دەڵێن سەردانەکەی بایدن سەردانێکی فەرمی نابێت بەڵکو کورت دەکرێتەوە بۆ بەشداریکردن و گرنگیدان بە کارە هاوبەشەکان.

گۆڤاری شپیگل دەڵێت کۆبوونەوە فەرمییەکان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتس و سەرۆکی وڵاتەکە فرانک واڵتەر شتاینمایەر لە بەرنامەی ڕۆژی هەینی داهاتوودایە. ئەو گوتی وتووێژەکان باس لە شەڕەکانی ئۆکرانیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی بایدن هەفتەی ڕابردوو بۆ ئەڵمانیا پلانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانتری گروپی بەخشینی چەک بە ئۆکرانیای هەڵوەشاندەوە کە تاوتوێی ئەگەری هاوکاری نوێی بۆ ئۆکرانیا دەکرد.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG