دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە پارێزگای مەلاتیای لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەژاند، ئاماژەی بەوەشکرد هەتا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانەکان و زیانی گیانی لە تورکیا بڵاونەکراوەتەوە.
دەزگاکە دەڵێت بوومەلەرزەکە کاتژمێر 10:46 خولەکی بەیانی روویداوە و ناوەندی بوومەلەرزەکە لە ناوچەی کالی بووە کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەلاتیاوە دوورە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە لەلایەن دانیشتوانی پارێزگاکانی حەسەکە، دێرەزوور و حەلەب لە سوریا هەستی پێکراوە.
سەنتەری زەویناسی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست دەڵێت ئەم بوومەلەرزەیە 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر بووە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز