یاسادانەرانی کۆریای باشور ڕۆژی چوارشەممە پاش کۆبوونەوەیەکی ئاژانسی هەواڵگری نیشتمانی ڕایانگەیاند، کۆریای باکور 3000 سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە شەڕی دژی ئۆکرانیا کە دوو هێندەی ژمارەی پێشووە.
یاسادانەران بە پەیامنێرانیان ڕاگەیاند، پیۆنگیانگ بەڵێنی داوە نزیکەی 10 هەزار سەرباز بنێرێت و پێشبینی دەکرێت هەتا مانگی دوازدە بە تەواوی جێگر بکرێن.
دوایین ئامارەکان دوای ئەوە هات کە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە سیئۆل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کۆریای باکور نزیکەی 1500 هێزی تایبەتی لە ڕێگەی دەریاوە ڕەوانەی ڕووسیا کردووە.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوید ئۆستن گوتی بەڵگە هەیە کە هێزەکانی کۆریای باکور لە ڕووسیا هەن، هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە و ماوە بزانرێت ئەو هێزانە لەوێ چی دەکەن.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز