Accessibility links

ناتۆ و ئەڵمانیا هێرشەکەی تورکیا شەرمەزار دەکەن


هاوپەیمانێتی ناتۆ هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی تورکیا شەرمەزار دەکات و نیگەرانی لەو بارەیەوە دەردەبڕیت.

سکرتێری گشتی ناتۆ مارک ڕوت دەڵێت بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان قسەی کردووە و پشتیوانی ناتۆی بۆ تورکیا دەربڕیوە.

پێشتریش لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی تەقینەوەکە سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی " ڕاپۆرتەکان لەسەر کوژرا و بریندار لە تقینەوەیەک لە ئانکەرە جێگای نیگەرانی قوڵن. ناتۆ لەگەڵ تورکیای هاوپەیمان دەوەستێت. ئێمە بە توندی تیرۆر بە هەموو شێوەکانیەوە رەت دەکەینەوە و لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین."

بێجگە لە ناوتۆ ئەو هێرشەی کە کراوەتە سەر پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکی کە سەر بە دەوڵەتی تورکیایە، لە شارۆچکەی قەهرەمانکازان لە نزیک ئانکەرە، لە لایەن ئەلمانیاشەوە شەرمەزار کراوە.

ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە هێرشەکەی بە " هێرشێکی ترسناکی تیرۆستی " وەسف کرد.

بە پێی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە هێرشەکەدا 4 کەس کوژرون و 14 کەسیش بریندار بوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG