Accessibility links

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: حەماس و حزبوڵڵا چیتر کاریگەر نین بۆ ئەوەی ئێران لە دژی ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت


وەزیری بەرگری ئیسرائیل یۆئاڤ گالانت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئێران چیتر ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر بەکرێگیراوەکانی وەک حەماس لە کەرتی غەززە و حزبوڵڵا لە لوبنان لە دژی ئیسرائیل بەکار بهێنێت.

یۆئاڤ گالانت لە وتارێکیدا لە مەراسیمی یادکردنەوە لە ئۆرشەلیم گوتی: "لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دەزگای ئاسایشی بە سەرکردایەتی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕێرەوی جەنگیان گۆڕی و دەستکەوتی بێ وێنەیان لە هەموو گۆڕەپانەکانی جەنگدا بەدەستهێنا."

گالانت گوتی حەماس چیتر وەک تۆڕێکی سەربازی لە غەززە کار ناکات لە کاتێکدا سەرکردایەتی باڵای حزبوڵڵا و زۆربەی توانا مووشەکییەکانی لەناوبراون. گوتیشی ئەو گروپانە چیتر ئامرازێکی کاریگەر نین بۆ ئەوەی ئێران بەکاریان بهێنێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG