Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکایی: بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و کاربەدەستانی دیکەی ئەمەریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن


کاربەدەستێکی ئەمەریکایی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بەرپرسانی ئەمەریکا لەوانە بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا (سی ئای ئەی) ویلیام بێرنس و نوێنەرانی دیکەی ئەمەریکا، برێت مەکگورک و ئامۆس هۆچستین ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی میسر و ئیسرائیل دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە ئێران و لوبنان و ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە، لە کاتێکدا واشنتن دەیەوێت گرژییەکان لە ناوچەکەدا کەم بکاتەوە.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکرد فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ ئێریک کوڕیلای لە ناوچەکەیە و سەردانی ئیسرائیل دەکات.

هەوڵەکانی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی دووشەممە داوای کۆتاییهێنان بە ململانێکانی کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوتی" دەبێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێبێت"، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی تۆڵەسەندنەوەی کردە سەر ئێران و واشنتن گوتی تۆڵەسەندنەوەیەکی ڕەوا بوو لە بەرامبەر هێرشەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە سەرەتای ئەم مانگەدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG