لە کاتێکدا هێشتا ژماردنی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆتایی نەهاتووە، ڕاپۆرتەکان ئەوە دەردەخەن کە کۆمارییەکان توانیویانە بە بردنەوەی 218 کورسی، ڕێژەی یاسایی بۆ کونتڕۆڵکردنی ئەو دامەزراوەیە بەدەستبهێنن.
ئەم سەرکەوتنە ڕێگایەکی ئاسانتر بۆ دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا و پارتەکەی دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی پلانەکانیان بەرەو پێشەوە ببەن.
بەپێی دوایین ئاماری بڵاوکراوە، دیموکراتیش توانیویەتی 208 کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران مسۆگەر بکات و هێشتا 8 کورسیش لە کۆی 534 کورسی ئەم دامەزراوەیە یەکلا نەبووەتەوە.
بێ گوێدانە ئەو کورسیانەی کە ماونەتەوە، بە بردنەوەی 2018 کورسی لەلایەن کۆمارییەکان، سەرکردایەتی ئەم ئەنجومەنە هەر وەک ئەنجومەنی سینات دەکەوێتە دەستی کۆمارییەکان و بەم شێوەیەش سەرۆکایەتی و هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێس دەکەن.
سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکا