Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت حەماس چیتر فەرمانڕەوایەتی ناوچە فەلەستینییەکان ناکات


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ لە میانی سەردانێکیدا بۆ کەرتی غەززە گوتی حەماس دوای کۆتایی هاتنی شەڕ فەرمانڕەوایەتی ناوچە فەلەستینییەکان ناکات و ئیسرائیل توانا سەربازییەکانی ئەو گروپە ئیسلامییەی لەناوبردووە.

نەتانیاهۆ بە یاوەری وەزیری بەرگری نوێی ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز و فەرماندەی لەشکری ئیسرائیل لە شوێنێکی نادیارلە غەززە سەربازەکانیان بەسەرکردەوە.

نەتانیاهۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئیسرائیل دەستبەرداری هەوڵەکانی نابێت بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو 101 بارمتەی کە ماونەتەوە و پێدەچێت هێشتا لەناو غەززەدا بن، هەروەها پاداشتی 5 ملیۆن دۆلاری پێشکەشکردووە بۆ گەڕاندنەوەی هەریەک لە بارمتەکان.

هێرشەکانی ئیسرائیل دەستیان پێکرد پاش ئەوەی حەماس لە 7 ی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو هێرشێکی لەناکاوی کردە سەر ئیسرائیل و بەهۆیەوە زیاتر لە 1200 کەسی ئیسرائیلی و بیانی کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش کە ژمارەیەکیان منداڵن لەلایەن حەماسەوە بە بارمەتە بران.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG