Accessibility links

هەزاران کەس لە فەرەنسا دژی ژنکوژی و توندوتیژی سێکسی خۆپیشاندان دەکەن


هەزاران کەس لە پاریس و شارەکانی دیکەی فەڕەنسا خۆپیشاندانییان کرد دژی ژنکوژی و توندوتیژی سێکسی و توندوتیژیی ڕەگەزیی.

لە پاریس ژمارەیەکی زۆر لە ژن و پیاوان ڕێپێوانییان کرد و دژایەتی خۆیان بۆ توندوتیژیی ڕەگەزیی دەربڕی و داکۆکییان لە مافە ژنانەییەکانی ژنان کرد.

خۆپیشاندەران هاوسۆزی خۆیان بۆ گیسیلی پێلیکۆتیش دەربڕی. پێلیکۆت لەلایەن هاوسەرەکەی پێشوویی و دەیان پیاوی دیکەوە لە فەڕەنسا چەندین جار دەرمان خواردوو کراوە و دواتر بە بێهۆشی دەستدرێژیی سێکسییان کردووەتە سەری. هاوسەرەکەی و دەیان کەسی دیکە دادگایی دەکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

مایلی نوای نوێنەری بزوتنەوەی ' هەموومان ' وتی " بە داخەوە هەمووان دەتوانن ببنە ئەنجامدەری توندوتیژی. دەکرێت براکانمان بن. دەکرێت باوکەکانمان بن. دەکرێت هاوکارەکانمان بن. دەکرێت بەڕێوبەرەکانمان بن. ئەوە شۆکێکی گەورەیە بۆ خەڵکەکە."

وتی " پێناسەیەکی دیار نیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەستدرێژی سێکسی ئەنجام دەدەن و پێناسەیەکی دیاریش نیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەبنە قوربانی."

ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان داوایان لە حکومەت کرد خەرجییەکی زیاتر دابین بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی سێکسی و توندوتیژی ڕەگەزی و هاندان بۆ یەکسانی ڕەگەزیی.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG