Accessibility links

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە کالیفۆرنیا دەهەژێنێت


کالیفۆرنیا
کالیفۆرنیا

بوومەلەرزەیەک ڕۆژی پێنجشەممە بە گوڕی 7 پلە بە پێوەری ڕێختەر ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکای هەژاند و دوای بوومەلەرزەکە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا هۆشدارییاندا لە ڕوودانی تسۆنامی.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی ورد سەبارەت بە ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەکراوەتەوە. میدیاکان بە پشتبەستن بە دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمەریکا، ڕایانگەیاند کە بوومەلەرزەکە لە نزیک کەناراوەکانی ناوچەی هومبۆڵت لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕوویداوە.

سەرەتا قەبارەی بوومەلەرزەکە بە 6.6 ڕاگەیەندرا، بەڵام ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکا نوێکردەوە بۆ7.

سی بی ئێسی ئەمەریکا نووسیوێتی دانیشتوانی سەرەوە و خوارەوەی کەنارەکانی باکووری کالیفۆرنیا هەستیان بە لەرزین کردووە و فەرمانی چۆڵکردنی بەهۆی هۆشداری تسۆنامی، بە دانیشتوانی کەناراوەکان کراوە و پێیان گوتراوە بچنە شوێنی بەرزتر.

نووسینگەی پۆلیسی ناوچەی هومبۆڵت دەڵێت دانیشتوانی ناوچە کەنارییەکانی کە ڕووبەڕووی مەترسی تسۆنامین، پێویستیان بە چۆڵکردنی دەستبەجێ هەیە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی دەستبەجێ لەبارەی زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە نەخراوەتە ڕوو.

XS
SM
MD
LG