Accessibility links

ئوردن دەروازەی سنووری خۆی بەڕووی سوریا دادەخات


وەزارەتی ناوخۆی ئوردن ڕۆژی هەینی،6ی مانگی دوازدە ڕایگەیاند تاکە دەروازەی سنووری خۆی بۆ ناو سوریا دادەخات.

سەرچاوەیەکی سوپای سوریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە گروپە چەکدارەکانی نەیاری حکومەتی سوریا تەقەیان لە دەروازەی سنووری 'نەسیب' کردووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی "ئەو گرووپە چەکدارانەی کە دزەیان کردە ناو دەروازەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سوپای سوریا کە لەوێ جێگیر بوون." ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا دەیان ترێلی و خەلکەکە لە نزیک ناوچەکە گیریان خواردووە.

وەزیری ناوخۆی ئوردن ڕایگەیاندووە ڕێگە بە گەڕانەوەی ئوردنییەکان و بارهەڵگرەکانی ئوردن دەدرێت لە ڕێگەی ئەو دەروازەیەوە کە لە دیوی ئوردن بە دەروازەی جابر ناسراوە، بگەڕێنەوە.

لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی ئەلحەدەسی سعودی بڵاویکردەوە یاخیبووانی نەیاری ئەسەد ژمارەیەک گوند و بنکەی سەربازییان لە باشووری شاری دەرعا لە نزیک دەروازەی سنووری نەسیب کۆنترۆڵکردووە.
سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG