Accessibility links

ئیسرائیل هۆشداری دەداتە یاخیبووانی سوریا سەبارەت بە نزیکبوونەوەیان لە کەرتی سنووری


ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە ئیسرائیل پەیامی هۆشداری ئاراستەی چەند گروپێکی یاخیبوو لە سوریا کردووە، لەوانە تەحریری شام و پێی وتوون ئەگەر بە شێوەیەک لە سنوور نزیکببنەوە کە ڕێکەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و سوریا پێشێل بکات، سوپای ئەو وڵاتە هێرشیان دەکاتە سەر.

هاوکات هەرزی هەڵەڤی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە لە کاتی سەردانی ناوچە سنوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا ڕایگەیاند سوپای ئیسرائیل "لە نزیکەوە" چاودێری دۆخی سووریا دەکات.

بە گوتەی ژەنەڕاڵ هەڵەڤی، جەختی سەرەکی ئیسرائیل بۆ بینینی ڕۆیشتنی حکومەتی ئێرانە لە سوریا.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئیسرائیل گوتیشی پرسی دووەم بۆ ئیسرائیل ئەوەیە کە چاودێری ڕەفتار و کردەوەی "توخمە ناوخۆییەکان" بکات و دڵنیابێت لەوەی "سەریان لێ نەشێوێت و ڕوو لە ئێمە نەکەن".

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەم "سەرلێشێواوییە" سەرهەڵبدات، وەڵامی ئیسرائیل "هێرشبەرانە" دەبێت.

سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند، یاخیبووانی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی هێزەکانی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سنووری ئیسرائیل و سوریا لە بەرزاییەکانی جۆلان و گوتی هێزەکانیان هاوکاربوون لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرچاوە/دەنگی ئەمەریکا/ئەکسیۆس

XS
SM
MD
LG