میدیاکانی سوریا بڵاویان کردەوە ئیسرائیل چەند هێرشێکی بۆ سەر ناوچەکانی دەرعا و سوەیدا لە باشوری سوریا لە نزیک سنوری ئیسرائیل ئەنجامداوە، هەروەها فڕۆکەخانەی سەربازی مەززەی لە نزیک دیمەشقی پایتەخت کردووەتە ئامانج، ئەمەش پاش چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریاوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان هێرشەکان چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیان لە فڕۆکەخانەی سەربازی خەلخەلە لە سوەیدا و چەند شوێنێک لە پارێزگای دەرعا و فڕۆکەخانەی سەربازی مەززە کردووەتە ئامانج.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێک لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە سەبارەت بەم هێرشانە ڕانەگەیەنراوە.