لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەریان سوڕماوە لە پێشڕەوی سەرهەڵداوان.
لە سەردانەکەیدا بۆ ژاپۆن، ئۆستن ڕۆژی دووشەممە ئاماژەی بەوەدا کە هەمووان چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد هێزەکانی ئەسەد بەرهەڵستی توندتر نیشان بدەن.
گوتیشی "پێموایە خێرایی ڕووداوەکان بۆ زۆر کەس لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا سەرنجڕاکێش بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک سەیری ڕووداوەکان دەکەین، دەبینن کە دەشێت جارێکی دیکە هەندێک گروپی وەک دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دووبارە بەهێزببنەوە.
ئۆستن ئاماژەی بەوەشکرد، چاودێری هەڵمەتی شکستپێهێنانی داعش دەکەن و ڕایگەیاند لە چەند شوێنێکی جیاواز هێرشیان کردووەتە سەر 75 ئامانج.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایشیگەیاند، سەرنجیان لەسەر داعشە و دەیانەوێت ڕێگری لە گەشەسەندنی بکەن. ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعش لە سوریا هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات.