Accessibility links

خامنەئی دەڵێت لابردنی ئەسەد لە ئەنجامی پلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بوو


ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای ئێران ڕۆژی چوارشەممە گوتی لابردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە ئەنجامی پلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بوو.

گوتیشی یەکێک لە دراوسێکانی سوریاش ڕۆڵی هەبووە. ناوبراو ناوی وڵاتەکەی نەهێنا بەڵام پێدەچێت ئاماژە بە تورکیا بکات کە پشتگیری سەرهەڵداوانی دژ بە ئەسەد دەکات.

ڕووخانی ئەسەد بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک گورزێکی گەورە لە هاوپەیمانی سیاسی و سەربازی "میحوەری بەرخۆدان" بە سەرۆکایەتی ئێران دەبینرێت کە دژایەتی کاریگەرییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات.

گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستپێکرد، لە ماوەیەکی کەمدا توانیان بچنە ناو دیمەشق و کۆتایی بە دەسەڵاتی 53ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بێنن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG