Accessibility links

سەرۆکی ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی تورکیا و قەتەر سەردانی دیمەشق دەکەن


سەرۆکی میتی تورکیا
سەرۆکی میتی تورکیا

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە گەشتیان کرد بۆ دیمەشق و لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی ئەو چەکدارانەی ئەسەدیان لەسەر دەسەڵات لادا، کۆبونەوە.

ئەو وێنانەی لە میدیاکانی تورکیادا بڵاوکراونەتەوە، باس لەوە دەکەن ئیبراهیم کالین لە نێو قەرەباڵغییەکی هێزە ئەمنییەکان و جەماوەرێکی زۆردا چووەتە ناو مزگەوتی ئومەوی دیمەشق؛ ئەو مزگەوتەی کە ئەحمەد ئەلشەرع ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی سەرۆکی گروپی یاخیبووی حەیاتی تەحریری شام، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد تێیدا وتارێکی وەک ڕاگەیاندنی کەوتنی دیمەشق پێشکەش کرد.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە بڵاویکردەوە کالین لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی، خەلفان ئەلکەعبی، بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریری شامی سوریا و محەمەد بەشیر، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ئینتقالی سوریا کۆببنەوە.

سەردانەکەی ئیبراهیم کالین، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا بۆ دیمەشق لە کاتێکدا دەبێت کە ئەنکەرە بڕیارە هەینی میوانداری ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا و سەرۆکی کاتی یەکێتی ئەوروپا و هەروەها ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بکات.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG