Accessibility links

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا: بەرپابوونی شەڕ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرئەنجامی خراپی بۆ هەموو سوریا دەبێت


نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا گەیر پێدرسن ڕایگەیاند، دەبێت گرژییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی سەر بە تورکیا، لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن، ئەگەرنا مەترسی ئەنجامێکی خراپی بۆ هەموو سوریا دەبێت.

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات لە باکوری ڕۆژهەڵات زیادیکردووە.

چەکدارانی سوریا لە 9 ی مانگی دوازدە شاری مەنبەجیان لە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات دەرهێنا و ئەگەری هەیە خۆیان ئامادە بکەن بۆ هێرشکردنە سەر شاری سەرەکی کۆبانی یان عەین ئەلعەرەب لەسەر سنووری باکووری تورکیا.

پێدرسن گوتیشی "ئەگەر بارودۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە باشی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت و بە دروستی چارەسەر نەکرێت، دەشێت ئاماژەیەکی زۆر خراپ بێت بۆ هەموو سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد" ئەگەر لێرەدا شکست بهێنین ئەوا دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە وەک شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG