Accessibility links

شارەزایەک: ئامادەکاری دەکرێت بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی ترامپدا


شارەزایەکی یاسای تەندروستی دەڵێت، ئەندامانی تیمی گواستنەوەی دەسەڵات لە بەڕێوەبەرایەتی بایدنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نوێی ترامپ ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە یەکەم ڕۆژی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترامپدا.

لاورێنس جەستن، پرۆفیسۆری تەندروستی جیهانی لە زانکۆی جۆرج تاون لە واشنتن و بەڕێوەبەری سەنتەری هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ یاسای تەندروستی نیشتمانی و جیهانی، دەڵێت: " لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە زانیویەتی کە ترامپ پلانی کشانەوەی لە ڕێکخراوەکە هەیە، کە دەشێت لە یەکەم ڕۆژ یان ماوەیەکی زۆر کورت دوای دەستبەکاربوونی بڕیارەکە بدات."

فاینانشیال تایمز یەکەم جار لەسەر زاری دوو شارەزاوە ڕاپۆرتێکی لەسەر پلانەکان بڵاوکردەوە.

هەروەها تیمی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراو ئامادە نەبوون وەڵامی پرسیاری ڕۆیتەرز لەوباریەوە بداتەوە.

ئەم پلانە هاوتایە لەگەڵ ڕەخنەکانی ترامپ لە دەزگای تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانکارییەکی گەورەشە لە سیاسەتی تەندروستی جیهانی ئەمەریکا و زیاتر واشنتن لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دادەبڕێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG