کاربەدەستانی کازاخستان دەڵێن فڕۆکەیەکی ئیمبرا EMBR3.SA کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە، فڕۆکەکە 67 سەرنشین و پێنج ئەندامی دەستەی فڕۆکەکەی هەڵگرتبوو و تەنها 38 کەس ڕزگاریان بووە.
هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان دەڵێت فڕۆکەی ئیمبرایر 190 کە ژمارە J2-8243 ی هەیە لە باکووە بەرەو گرۆزنی هەرێمی چیچان ڕۆیشتووە، بەڵام ناچار بووە بە دووری 3 کیلۆمەتر لە شاری ئاکتاو لە کازاخستان بنیشێتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکە بەهۆی تەم و مژەوە لە گرۆزنی ڕێڕەوی خۆی گۆڕیووە.
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسیا بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی کازاخستان ڕایانگەیاندووە، دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارە جیاوازەکانی ئەگەری ڕووداوەکە، لەنێویاندا کێشەی تەکنیکی.
دەزگای چاودێری فڕۆکەوانی ڕووسیا وتی ڕووداوەکە حاڵەتێکی نائاسایی بووە کە ڕەنگە بەهۆی ڕەوی باڵندەکانەوە بووبێت. بەڵام پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی ئەو هۆکارە بەدوور دەزانێت.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ...
سەرچاوە: ڕۆیتەرز