Accessibility links

ڕۆڵی کورد لە سوریای نوێدا


لە ئێستادا کە ئایندەی سوریای نوێ دادەڕێژرێتەوە، هەموو لایەنەکان لە هەوڵی ئەوەدان خواستەکانیان لە دەستور و سیستمی وڵاتەکەدا بێنەدی. کوردیش وەک نەتەوەیەک دەخوازێت کۆمەڵێک مافی نەتەوەیی خۆی بەدەستبهێنێت کە لە مێژەوە لێی بێبەش کراوە. دەسەڵاتی نوێ دان بەوەدا دەنێت کە کورد لەو وڵاتە مافی خوراوە، بەڵام ناڵێت کام مافانە.
دەپرسین:
کورد چۆن نوێنەری خۆی بۆ دیمەشق دەستنیشان دەکات؟
داواکارییەکانی کورد لە سوریای نوێ چی دەبن؟
کورد چۆن دەتوانێت فشار بکات بۆ بەدەستهێنانی خواستەکانی؟

لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاووتوێی ئەم پرسە کرا بە میوانداری:

جدعان عەلی، سەرۆکی نوێنەرایەتی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان.
مەنسور عەزیزی، چاودێری سیاسی.
هۆزان عەفرینی، ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی.

please wait

No media source currently available

0:00 1:02:05 0:00

جدعان عەلی:
ئێمە دەخوازین کورد بە یەک شاند و بە یەکگرتوویی بچینە دیمەشق هەتا داواکاری و مافەکانمان لە

جدعان عەلی
جدعان عەلی

دەستوری نوێی سوریادا بچەسپێنین. لە دواین کۆبونەوەمان بە نێوەندگیری فەرەنسی، ئەمەریکی و بەریتانییەکان بوو، داواکاری و مەرجی ئێمە بۆ پەیەدە ئەوە بوو، کە پەیەدە هەموو جۆرە پەیوەندی و گرێدراوێکی خۆیان بە فەرمی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنن، وە پەیەدە خۆیان وەک پارتێکی کوردی سوریا بناسێنن لە پێناو مافەکانی گەلی کورد لە سوریا، وە داوامانکرد سەرجەم زیندانییە سیاسییەکانی ژێر دەستی پەیەدە ئازادبکرێن، بە تایبەت ئەوانەی بە هۆکاری سیاسی و ئەندامێتی ئەنەکەسە دەستگیرکراون، بەڕێز کاک مەزڵوم عەبدی ئامادەیی خۆیانی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو خاڵانە پیشان دا بە شاهێدی ئەمەریکایی و فەرەنسییەکان.

ئێمە داواکارین و دەخوازین کە هەسەدە، قەسەدە، مەسەدە، داواکاری و داخوازی کورد بن و ببنە هێزێکی کوردی، نەک باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، چونکە بە چوونە ناوی سوپای سوریا لە داهاتوو وە بەم شێوە کارکردنەیان بە ناوی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هیچ سیمایەکی کوردی پێوە نابێت، لەم حکومەتە کاتییەی سوریا جگە لە (تەحریر ئەلشام)هیچ پێکهاتەیەک بەشداری نەکردووە، ئەگەر کورد بەم شێوەیە نایەکگرتوو نایەکڕیز بێت زۆر مەترسیدارە بۆ داهاتووی کورد لە سوریا.

وەک ئەنەکەسە بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکەین سوریا ببێتە دەوڵەتێکی ئیسلامی، تەنانەت ئەوەش قبوڵ ناکەین هیچ ڕەنگێکی ئیسلامی بە دەوڵەتی داهاتوو یاخود ئاینی ئیسلام ببێتە سەرچاوەی نووسینەوەی دەستور بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکەین دەستورەکەشی ڕەنگی ئیسلامی پێوەبێت، ئەمە داواکاری ئێمە وەک ئەنەکەسە و تەنانەت میلـلەتی کورد و لە 70%ی سورییایە.

مەنسور عەزیزی:
دەبێت ئێمە بچینەوە بە مێژوو پارچەکانی تری کوردستان، لە کاتی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران

مەنسور عەزیزی
مەنسور عەزیزی

خومەینی بەکۆمەڵێک دروشمی بریقەدارەوە هاتەوە سەر حوکم وەک محەمەد جۆلانی کە دەڵێت، مافەکانی مرۆڤ پارێزراون، مەسیحی و دروز و عەلەوی و کورد قوربانی زۆری داوە، کەمال ئەتاتورکیش وتی، کورد هاوبەشمان دەبن، ئەو قسە و دروشمانە کە ئێستا محەمەد جۆلانی دەیانکات سەبارەت بە ئاین و مافی کورد و کەمە نەتەوایەتییەکان هەمان ئەو کاتی خۆی خومەینیش و ئەتاتورکیش کردیان. ئەو کات دوو حزبی کوردی نەیانتوانی دانوستانێکی پتەوی نەتەوەیی بکەن بۆیە کورد زۆر شتی لەدەستدا، دواتر ئێمە ئەزمونی باشوری کوردستانمان هەیە، وە لە باشوری کوردستانیش، کاتێک دوو حزبی سەرەکی سیاسی یەکتریان قبوڵ نەکرد شەڕی ناوخۆیان دروستکرد، بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش دەبێت لایەنە سیاسیەکان لەم قۆناغەدا یەکگرتوو و یەک هەڵوێستبن نەک بیانوو بە یەک بگرن و بەرد بخەنە سەر رێیی یەکتر. لە ڕووی سەربازییەوە ئەوەی قەسەد دەیکات لە ڕۆژئاوای کوردستان سیاسەتێکی دروستە، بەڵام کێشە نێوخۆییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت ئەنەکەسە و پەیەدە هەڵەیەکی تەکنیکی تێدایە، ئەگەر کورد چارەسەری نەکات نەک کاریگەری هەر لەسەر ڕۆژئاوا دەبێت، بەڵکو لەسەر باشوریش.

بەهۆی ئەوەی (تەحریر ئەلشام) لە زیاتر لە 15 گروپی جیاواز پێکهاتووە، من گومان دەکەم، ئەحمەد ئەلشەرع بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە دەسەڵات بمێنێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو دەیەوێت پێناسەی ئوسامە بن لادن و ئەبو بەکر بەغدادی لەخۆی دووربخاتەوە، وە ببێتە کەسێک کە تورکیا قوڕمیشی دەکات، هەر ئێستاش ڕاوێژکارە تورکەکان ئاڕاستەی دەکەن، بەڵام ئەحمەد ئەلشەرع کاراکتەرێک نییە بتوانێت ئەوروپایی و ئەمەریکیەکان ڕازی بکات، بۆیە ئەگەری هەیە لایبدەن،کەسێک بهێننە پێش کە هەموو سوریا ڕازی بکات و باکگراوندی سەلەفی جیهادی نەبێت، ڕاستە ئەبو محەمەد جۆلانی ناڵێت سوریای داهاتوو وڵاتێکی ئیسلامی دەبێت، بەڵام کە خومەینیش هاتە سەر حکوم نەیوت ڕژێمەکە دەبێتە ڕژێمێکی ئیسلامی.

هۆزان عەفرینی:
من وەک ڕۆژنامەوانێکی کورد پێمخۆشە هەموو کوردی ڕۆژئاوا پارت و لایەنە سیاسییەکان

هۆزان عەفرینی
هۆزان عەفرینی

یەکبگرن لەم قۆناغە هەستیارەدا بۆ داواکردن و چەسپاندنی مافی کورد، دەبێت لایەنە سیاسیە کوردییەکانی ڕۆژئاوا چاو لەلایەنە عەرەبەکان بکەن کە هەر لایەنە و لە ڕابردوو باکگراوندێکی هەبووە بەڵام ئێستا هەموویان لە دیمەشق یەکیان گرتووە، بەبێ ئەوەی کەسیان یەکتر تۆمەتبار بکەن، بەوەی لە ڕابردوو ئەو ڕێکخراوی توندڕەو بووە یان هێزی چەکدار بەو جۆرە بووە، ئەی بۆ ئێمەی کورد ناتوانین یەکبگرین!

داهاتووی کورد لە ڕۆژئاوا پەیوەستە بە یەکڕیزی کوردەوە، من گەشبینم بە داهاتووی کوردی ڕۆژئاوا. پێموانییە ئەمەریکا و هاوپەیمانان کوردی ڕۆژئاوا بە تەنها جێبهێڵن، چونکە پێویستیان بەکوردە، ڕاستە ئەسەد ڕۆیشتووە بەڵام ئەو هێزەی دوای ئەسەد هاتووە هێزێکی ڕوون نییە، کوردی ڕۆژئاوا بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانان دۆستبووە و وە گرنگ و متمانەپێکراویان بووە.

XS
SM
MD
LG