هەراسانکردنی ژنان لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە هەیە، بەڵام ئەوەی دەتوانێت ڕێگری لێبکات یاسا و حکومەتە. لە هەرێمی کوردستانیش وەک ئەوەی باس دەکرێت یاسایەکی توند بۆ ئەم مەبەستە نییە و حکومەتیش وەک پێویست ڕێوشوێنی نەگرتووەتەبەر. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار ژنانیش لەبەر کاردانەوەی کۆمەڵگە ناچار بوون لە ئاست ئەو تاوانەی بەرامبەریان کراوە بێ دەنگ بن.
دەپرسین:
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یاسایەکی توند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەراسانکردنی ژنان دەربکات؟
ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت دەزگایەکی تایبەت دابمەزرێت کە ژنان بتوانن لەوێوە سکاڵاکانی خۆیان بە نهێنی پێشکەش بکەن؟ ڕێکخراوەکانی ژنان چۆن دەتوانن لەم بابەتە ڕۆڵی خۆیان ببینن؟
لە بابەتی ڕۆژی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا تاوتوێی پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی هەراسانکردنی ژنان لە هەرێمی کوردستان دەکەین، بە میوانداری:
د.سەڵاح عەزیز، سەرۆکی پڕۆژەی کۆمار بۆ گەشەپێدانی کوردستان کە بەشێکە لە کۆمەڵەی کوردی ئەمەریکی، توێژینەوەیەکیان هەبوو لەسەر هەراسانکردنی ژنان لە دامودەزگاکانی هەرێم(وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵایان بە نمونە وەرگرتووە).
کنێر عەبدوڵا، نوسەر و چالاکوانی ژنان.
ئاڤان فارس جاف، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی ژنان.
دكتۆر سه‌ڵاح عه‌زیز:
ئێمه وه‌كو ڕێكخراوی (ئاسک) ئه‌مه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ مافی مرۆڤ و به‌هێزكردنی تواناسازی ژنانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ سێ ڕێكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئیش ده‌كه‌ین و پشت دەبه‌ستین به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی هه‌تاوه‌كو بتوانین به زمانێكی نێوده‌وڵه‌تی قسه بكه‌ین له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه.
ڕێكخراوی (ئاسک) به‌شداربووه له ڕاهێنانی ژنان بۆ سه‌ركرده له هه‌موو حزبه‌كان هه‌تا بتوانن چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه بكه‌ن، به‌رنامه‌كانمان بۆ سێ ساڵه، له ساڵی یه‌كه‌مدا داتا وه‌رده‌گرین و توانیومانه له هه‌ر هه‌شت شار و شارۆچكه‌ی كوردستانه‌وه داتا وه‌ربگرین.
دووه‌میان، ئه‌وه‌یه بتوانین بیكه‌ین به یاسایه‌ک بۆ په‌رله‌مان پێموایه بتوانین سه‌ركه‌وتوو بین له دانانی یاسایه‌ک به‌و بابه‌ته، سێیه‌میان یارمه‌تی حكومه‌تیش ده‌ده‌ین كه چۆن بتوانێت كه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكات له داموده‌زگا حكومییه‌كاندا چونكه زۆربه‌ی زۆری ژنان له ده‌زگای حكومیدا ئیش ده‌كه‌ن، بۆیه داتاكانمان كۆكرده‌وه له ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌دا هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تریشمان هه‌یه بۆ جێگای گشتی ده‌زانین ئه‌م دیارده‌یه شتێكی جیهانییه و زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌وڵیداوه چاره‌سه‌ری بكات به ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌م دیارده‌یه، ئێمه له‌م داتایه‌ی كه كۆمان كردووەته‌وه هه‌راسانكردنمان پۆلێن كردووه ئایا هه‌راسانكردنه‌كه زاره‌كییه یان جه‌سته‌ییه یاخود كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ ئێمه گرنگه بزانین كام جۆریان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ڕوویداوه.
بۆ ئێمه ده‌ركه‌وتووه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا زۆرترین جۆری هه‌راسانكردنی ژنان 25% له جۆری زاره‌كیه له ناو داموده‌زگانی حكومەتدا كه كه‌سه‌كه هه‌راسان ده‌كات ناهێڵێت كاره‌كه‌ی بكات به قسه بێت یان به توانج لێدان بێت، به‌ڵام هه‌راسانكردنی سێكسی له داموده‌زگانی حكومه‌تدا ده‌گاته 5% ئێمه دوو وه‌زاره‌تمان به نموونه وه‌رگرتووه له‌وانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زۆرینه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نانه‌ی كه هه‌راسانكردنی سێكسیان پێكراوه دوو گروپ بوون له‌نێوان ته‌مه‌نی (20-30) و (30-40) ، ده‌بینرێت ئه‌وه‌ی كه هه‌راسانكردنی سێكسی پێكراوه ئه‌وانه‌ن كه چه‌ند ساڵێک له‌و شوێنه بوون تازه‌كان كه‌متر هه‌راسانكردنی سێكسیان به‌رامبه‌ر كراوه.
ئه‌وانه‌ی هه‌راسانكردنی سێكسیان له‌به‌رامبه‌ر كراوه هیچی نه‌كردووه له‌به‌ر ترس و له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێن سوود نییه به‌ڕای من چه‌ند ده‌ربڕینێک هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئافره‌ت نازانێت كه ئه‌مانه هه‌راسانكردنی سێكسییه بۆ نموونه كارمه‌ندێک له فه‌رمانگه‌یه‌ک توانج له جل و به‌رگه‌كه‌ی ده‌درێت.
هه‌راسانكردنی سێكسی بۆته حاڵه‌تێكی ناشرین و ناخۆش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئافره‌تان، هه‌بووه وازی له كاره‌كه‌ی هێناوه یان داوای گواستنه‌وه‌ی كردووه، هه‌راسانكردنی سێكسی زیاتر له‌لایه‌ن هاوكار یان هاوپیشه‌ی كه‌سه‌كه‌وه بووه، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌راسانكردنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كراوه چۆته لای به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به‌ڵام سوودی نه‌بینیووه بۆیه كاریگه‌ری خراپی ده‌روونی هه‌بووه و وازی له كاره‌كه‌ی هێناوه .
بۆیه ئێمه ئیش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سێ ڕێكخراوی ژنان بۆئه‌وه‌ی بكرێت به یاسا، ده‌بێت له دوو لایه‌نه‌وه ته‌ماشای بابه‌ته‌كه بكه‌ین، به‌شێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و وشیاریی كه ئه‌مه به‌ڕاستی ئیشی حكومه‌ت و ئیشی میدیایه، وه به‌شێكی تریشی په‌یوه‌ندی هه‌یه به یاساوه چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێک سكاڵا بكات و به جددی وه‌رنه‌گیرێت ئه‌وكات سوودی نییه بۆیه ده‌بێت له دوای ده‌رچوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه حكومه‌ت جێبه‌جێی بكات ئه‌و یاسایه‌ش ده‌رده‌چێت له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی كه ئێمه كۆمان كردۆته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان حاڵه‌تی هه‌راسانكردن جیاوازه وه‌ک ئه‌وه‌ی له شاره گه‌وره‌كاندا هه‌یە ، گرنگی یاسا له‌وه‌دایه كه ژن هه‌ست بكات یاسایه‌ک هه‌یه ده‌یپارێزێت له ده‌ره‌وه‌ی خێزانی خۆی ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجار سێ ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ریی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی بتوانن ڕووپێویه‌ک بكه‌ین له هه‌شت شار و شارۆچكه‌ی كوردستاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌راسانكردنی سێكسی، وه ئه‌مه‌ش به‌كارده‌هێنرێت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌تا ببێت به یاسا.
پێم باشه نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی بواری ژنان هه‌وڵبده‌ن وشیاری به پیاو و ژن بده‌ن هه‌روه‌ها له هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ک خول بكرێته‌وه به یاسا و سیاسه‌تی فه‌رمانگه‌كه ئێمه هه‌ڵمه‌تێكی وشیاریمان هه‌یه بۆ پیاو و ژن له كوردستان كه ئافره‌ت مرۆڤه و شكۆی هه‌یه پێویسته هه‌موومان بیپارێزین له‌و ڕووپێوانه‌ی كه ئه‌نجامدارون له شاره‌كاندا 50% ژنان وتویانه ده‌مانه‌وێت وشیاری بڵاوبكرێته‌وه له‌شوێنی كاردا، واته داوای وشیاریی ڕێژه‌كه‌ی زیاتره له‌وه‌ی كه سزای كه‌سه‌كه بدرێت وشیاریی به یاسا ناكرێت به‌ڵكو به په‌روه‌رده و میدیا ده‌كرێت، ئێمه ناچارین وشیاریی بخه‌ینه ناو خه‌ڵكه‌وه به زمانێک كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ كه‌لتوری ئێمه‌دا.
كنێر عه‌بدوڵا:
ده‌توانم بڵێم بابه‌تی هه‌راسانكردنی ژنان له شوێنی كار و له شوێنی گشتیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێی ده‌وترێت ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان كه ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی جیهانییه و هۆكار و شێوازی پیاده‌كردنی ئه‌و دیارده‌یه له شوێنێک بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆڕدرێت.
له هه‌رێمی كوردستانیشدا به هه‌موو ناوه‌نده‌كانیه‌وه چ له شوێنی گشتی و چ له شوێنی كاردا كچان یاخود ژنان به‌شێوازی جۆربه‌جۆر ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه، داتاكان شێوازی جۆراو‌جۆر له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان له‌هه‌موو شوێنێكدا پیاده ده‌كرێت یه‌كێک له گرفته‌كان كه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی دیاردەی هەراسانکردنی ژنان به‌رده‌وامی هه‌یه نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ته به‌و بواره كه وایكردووه هه‌میشه ده‌ستدرێژییه‌كان ڕوو له زیادبوون بێت له‌ناو یاسای توندوتیژی خێزانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر باس له جۆره‌كانی توندوتیژی ده‌كات و سزای پیاده‌كارانی دیاریكردووه، به‌ڵام له‌هه‌موو وڵاتاندا یاسایه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه به‌ناوی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان چ له كه‌رتی تایبه‌ت یان حكومیدا بێت ئه‌و یاسایه ڕیوشوێن و سزای خۆی به‌شێوه‌یه‌ی تایبه‌ت دانراوه کەچی له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و یاسایه‌ی تایبه‌ته به ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان له هه‌ر ناوه‌ندێكی كاركردندا بێت بوونی نییه، كه له ئه‌نجامدا كاریگه‌ری زۆری ده‌رونی و جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی شوێنه‌رواری زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌درێژایی قۆناغه‌كانی ژیانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی ده‌بێته‌وه.
كاتێک ژنان ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیكردن ده‌بنه‌وه دوو هه‌ڵوێست هه‌یه كه بیگرنه‌به‌ر یه‌كێكیان بێده‌نگیه و یه‌كێكیان قسه كردنه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین یاسا سه‌روه‌ر نییه و عه‌قڵیه‌ته‌كان له ئاستێكی هۆشیاریدا نیین ئه‌مه وایكردووه له‌كاتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتندا هه‌میشه ژنان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بن هه‌رچه‌نده من پێموایه ژنان بێده‌نگ نه‌بن چونكه قسه‌كردن یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره‌كان كه پێویسته ئیشی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌مه‌ش هۆشیاری تاک ڕۆڵ ده‌بینێت.
له ساڵی 2008 دا توێژینه‌وه‌یه‌كم كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆربه‌ی زۆری ژنان ده‌یانوت ئێمه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرین به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێک نییه پشتیوانیمان لێبكات و یاسایه‌ک نییه كه بڵێت مافی یاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن، بێده‌نگیان به‌هۆی ترس یان باوه‌ڕنه‌بوونه‌وه هه‌بووه كه بیسه‌لمێنن له‌ناو شوێنی كاردا به‌داخه‌وه داتاكان پێمان ده‌ڵێن زیاتر له كه‌سی یه‌كه‌می داموده‌زگاكانه‌وه پیاده‌كاری ئه‌و توندوتیژیه ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی مه‌ترسیه و سڵەمەینه‌وه‌ی ژنانه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک ناتوانن به مافی دادپه‌روه‌ری خۆیان وه‌ربگرن هۆكارێكی تریش په‌یوه‌ندی به هۆشیاری تاكه‌كانه‌وه هه‌یه كه ناتوانن قسه بكه‌ن، هه‌ندێک جار پزیشكی دادوه‌ری ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه دره‌نگ دێن بۆ پزیشكی دادوه‌ری كه پێویستیان به هه‌ندێک پشكنینی تایبه‌تی و نمونە وه‌رگرتن هه‌یه تانوانن به به‌ڵگه بیسه‌لمێنن ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی كه‌می هۆشیاری ژنان كه نه‌یانتوانیوه له‌كاتی پێویستدا سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری بكه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م دیارده‌یه(هەراسانکردنی ژنان) مه‌ترسیداره، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ساڵانه له‌لایه‌ن كه‌سانی جۆربه‌جۆره‌وه پیاده ده‌كرێت بۆ سه‌ر ژنان .
یاسا چه‌ند گرنگه بوونی هه‌بێت جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ش ئه‌وه‌نده گرنگه بۆ بنبڕكردنی هه‌ر دیارده‌یه‌ک كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر مرۆڤێک ده‌بێته‌وه یه‌كێک له گرفته‌كان ئه‌وه‌یه كه یاسامان هه‌یه جێبه‌جێ ناكرێت هه‌شمانه وه‌كو ئه‌م جۆره‌ی هه‌راسانكردن یاسای نییه ته‌كه‌تول و عه‌قڵیه‌تی حزبه سیاسیه‌كان وایكرد ئه‌م پرۆژه یاسایه هه‌میشه له‌ناو ڕه‌فه‌كانی په‌له‌ماندا بمێنێته‌وه، به‌ڕاستی ئه‌زموونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێمان ده‌ڵێت نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی و نه‌بوونی ستراتیجی ڕوون لای عه‌قڵیه‌تی حكومڕانانی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه كاری هه‌ره گرنگیان ئه‌م مه‌سه‌لانه نه‌بێت، وه له‌هه‌مان کاتدا ببن به به‌شێک له درێژه‌دان به‌م كێشانه له‌ڕێگه‌ی سیمینار و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه بوونی هه‌یه.
كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه ئێمه حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و شارستانی و دیموكراسیمان نییه ئه‌گه‌ر عه‌قڵیه‌تی حكومه‌ت نادامه‌زراوه‌یی بێت،چۆن دێت ئیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات كه خۆی زه‌رەر‌مه‌نده تێیدا !
زۆرجار په‌رده‌پۆشكردنی مه‌سه‌له‌ی هه‌راسانكردنی سێكسی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌بێته بێ ئومێدی ژنان له باسكردنی كێشه‌كه‌یان چونكه حكومه‌ت خۆی پیاده‌كه‌ری كێشه‌كانه ئه‌ی چۆن خۆی دێته‌پای چاره‌سه‌ركردنی.
هه‌نگاوی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه یاسایه‌ك دابنرێت بۆئه‌وه‌ی ببێت به به‌ربه‌ستێک بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دوای ئه‌وه هه‌نگاوی تر لایه‌نی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌یه چونكه ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین هه‌راسانكردنی سێكسی له ڕێگه‌ی یاساوه بنبڕ بكه‌ین هه‌ر كاتێک یاسایه‌ک هه‌بووه واته به‌ربه‌ستێک هه‌یه و ترس و سڵه‌مینه‌وه هه‌یه له‌وه‌ی كه تاوانبار بتوانێت تاوانێک ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بوو ئه‌وكات ژماره‌ی داتاكان ساڵ به ساڵ له زیادبووندایه هه‌راسانكردنی سێكسی سنوری ته‌مه‌ن و جل و به‌رگ و سنوری جوگرافیا و ئاین و سنوری ڕه‌نگه‌كانی هه‌مووی به‌زاندووه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به عه‌قڵیه‌ت و زهنی تاكێكه‌وه هه‌یه كه خۆی به باڵاده‌ست ده‌بینێت تینوێنی به‌وه ده‌شكێت كه بتوانێت سوكایه‌تی به كه‌رامه‌تی مرۆڤێكه‌وه بكات له‌ڕێگه‌ی قسه‌كردن و نانه و توانج یاخود ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ بردن بێت ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بێت هه‌ركه‌س بۆخۆی ڕێگه به‌خۆی ده‌دات پێشێلی مافی ئه‌وی تر بكات.
ئاڤان فارس جاف:
ده‌توانم بڵێم ڕێكخراوه‌كان و ڕۆژنامه‌نوسانی بواری ژنان ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌سه‌ر په‌رده‌لادانی ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره، ساڵانێكی زۆره ڕێكخراوه‌كان كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به وردی ده‌ستنیشانی هۆكاره‌كان بكه‌ن و ڕۆڵیان هه‌بووه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
هه‌راسانكردنی ژنان یه‌كێكه له‌وجۆره توندوتیژیانه‌ی كه به‌داخه‌وه به‌هۆی بابه‌تی زاڵبوونی هێز كه زۆربه‌ی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه پیاوان تێیدا ده‌سه‌ڵاتدارن و هێزی یه‌كه‌میان بردووه، زۆربه‌ی ژنان به‌و هه‌راسانكردنه كه‌وتووه به‌ڵام نه‌یتوانیوه له پێناسه‌یه‌كی دیاریكراودا پۆڵێنی بكات.
زۆرجار ده‌ستدرێژی سێكسی و لاقه كردن ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌راسانكردنه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌یه كه ژنان بێده‌نگیان لێیكردووه، هۆكاری ئه‌و هه‌موو هه‌رانسانكردنه‌ش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نێرسالاره و ده‌سه‌ڵات و هێز له‌لای پیاوه‌كه‌یه هه‌رله‌به‌رئه‌وه كه بۆنموونه شوفێرێكی تاكسی به ئاسانی ده‌توانێت ژنێک هه‌راسان بكات یان خوێندكارێک مامۆستاكه‌ی پیاوه زۆر به ئاسانی هه‌راسانی ده‌كات یان له شوێنی كارکردن به‌ڕێوه‌به‌ر پیاوه جۆری هێزه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت، چونكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژنی له‌لایه و هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی به‌ده‌سته ئه‌مانه هه‌مووی كه‌ڵه‌كه بووی ئه‌و كلتورییه نێرسالارییه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی هه‌یه.
بێده‌نگ بوون له‌ئاست هه‌راسانكردن سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌راسانكردنی سێكسی و دواجار بۆ لاقه كردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌داخه‌وه له دامه‌زراوه‌كانی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان چ دامه‌زراوه‌ی حكومی بێت یان كه‌رتی تایبه‌ت سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌راسانكردنی ژنانیان نییه كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه به‌شی زۆری ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان له‌ده‌ست پیاواندایه و خۆی بكه‌ری هه‌راسانكردنه نایانه‌وێت یاسایه‌ک دابڕێژن دژی كرده‌وه‌كانی خۆی بێت و نایه‌وێت بابه‌تێک بكاته یاسا كه ئه‌و (پیاو) پێی تۆمه‌تبارده‌بێت.
له ئێستادا له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له نێو سۆشیال میدیادا به یه‌ک كۆمێنت كه‌سایه‌تی و ناوبانگی ژن تیرۆر ده‌كرێت به‌ڵام هیچ شوێنێک نییه په‌نای بۆ ببه‌ین به‌ڵێ ئاماره‌كان ڕێژه‌كه‌ی زۆره و مه‌ترسیدان، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌مه هێشتا وێنه گه‌وره‌كه نییه. زۆرێک له ژنان كاتێک كاندید ده‌كرێن و ده‌یانه‌وێت بچنه په‌رله‌مانه‌وه هه‌راسانكردن ده‌كرێن له‌نێو سۆشیال میدیا و له ده‌ره‌وه‌ش كۆمه‌ڵێک قسه‌ی بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت ته‌نانه‌ت زۆرجار ژنانێک كه خۆیان له ناوه‌ندی بڕیارداندا بوون له‌لایه‌ن خودی په‌یامنێره پیاوه‌كانه‌وه هه‌راسان كراوه، بۆنموونه ده‌یه‌وێت مایكه‌كه نزیک بكاته‌وه له جه‌سته‌ی خانمه‌كه یاخود له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی ژنان له‌لایه‌ن په‌یامنێره پیاوه‌كانه‌وه هه‌راسان ده‌كرێن به‌وه‌ی زۆرجار نوكته ده‌ڵێن كه لایه‌نێكی هه‌راسانكردنی سێكسی هه‌یه كاتێک یاسا ده‌بێت ناتوانرێت هیچ بكرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیراده‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ش گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیراده گه‌وره‌كه باوه‌ڕی به‌وه نییه كه هه‌راسانكردن به‌رامبه‌ر به ژنان مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و بیوه‌ستێنێت.
هه‌وڵه‌كانی ئێمه له شوێنێک ده‌مێنێته‌وه هه‌ر وه‌كو داخوازی نامه بێت زۆر كه‌یس هه‌بووه‌ن ده‌یان لیژنه‌ی بۆ پێكهێنراوه دواجار خانمه‌كه كه سكاڵاكاره ده‌بێته تۆمه‌تبار به‌داخه‌وه، چونكه زۆر به‌خێرایی كه‌سه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سكاڵاكار مافی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و بكه‌ره‌كه‌ی سزا بدرێت به‌ڵام تۆمه‌تبار ده‌كرێت چونكه عه‌قڵیه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ناوه‌ندی بڕیاردان خۆیان باوه‌ڕیان به‌وه نییه كه من وه‌كو ژنێک ده‌نگم هه‌ڵبڕیوه، ڕه‌نگه خۆی هاوكارم بێت له‌وه‌ی كه كه‌یسه‌كه دابخرێت نه‌وه‌ک كه‌یسه‌كه لۆبی بۆ بكرێت و داكۆكی له‌مافه‌كان بكرێت ئه‌وكات ناتوانرێت ژن وه‌كو مرۆڤێک به‌رگری له شكۆمه‌ندی خۆی بكات.