Accessibility links

ئێران و تورکیا دوای هۆشدارییەکەی ئەنکەرە بۆ تاران سەبارەت بە سوریا، نێردراوەکانیان بانگهێشت دەکەن


دوا بە دوای ناکۆکی دیپلۆماسی لەسەر هۆشداری هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران سەبارەت بە تێکدانی سەقامگیریی سوریا، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا نوێنەرەکانیان بانگهێشت کرد.

فیدان هەفتەی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی قەتەر ڕایگەیاند، سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە پشتبەستن بە میلیشیاکان "مەترسیدارە" و پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی تورکیای لەسەر لێدوانەکانی فیدان بانگهێشت کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کۆبوونەوەیەک لەنێوان باڵیۆز هیکابی کێرلانسیچ و مەحمود حەیدەری بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ئەنجامدراوە.

حەیدەری گوتی "بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و هەستیاری بارودۆخی ناوچەکە پێویستی بە خۆلادان لە لێدوانی هەڵە و شیکردنەوەی ناڕاست هەیە کە لەوانەیە ببێتە هۆی جیاوازی و گرژی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانماندا."

ڕۆژێک پاش هەنگاوەکەی ئێران، تورکیا بەرپرسی کاروباری ئێرانی لە ئەنکەرە بانگهێشت کرد. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنکو کەچەلی گوتی بەرپرسانی ئێران لەم دواییانەدا چەندین جار ڕەخنەیان لە تورکیا گرتووە.

گوتیشی " تورکیا گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دەدات" ئاماژەی بەوەشکرد " بە هیچ شێوەیەک نابێت پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە وەک ئامرازێک بۆ سیاسەتی ناوخۆیی بەکاربهێنرێن."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە تاران و ئەنکەرە لەسەر هەندێک بابەت ناکۆکییان هەبووە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG