ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک دانۆڵد ترامپ فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژۆ کرد بۆ دامەزراندنی یەدەگی حکومەت بۆ بیتکۆین، کە دراوێکی دیجیتاڵی سەرەکییە لە کریپتۆکەرەنسیدا.
بەرپرسەکەی سەرۆک ترامپ بۆ بابەتی کریپتۆ، دەیڤید ساکس، دەڵێت بەپێی فەرمانە نوێیەکەی سەرۆک ترامپ، حکومەتی ئەمەریکا ئەو 200,000 بیتکۆینە هەڵدەگرێتەوە کە پێشتر لە دادگاییە تاوان و مەدەنییەکاندا دەستی بەسەردا گرتوون.
ساکس وتی " ئەمەریکا هیچ بیتکۆینێک نافرۆشرێت کە بخرێنە ناو یەدەگەوە. وەکو بەهایەک هەڵدەگیرێن. یەدەگەکە وەکو فۆرت نۆکسە بە دیجیتاڵی بۆ کریپتۆکەرەنسی کە زۆرجار بە ' ئاڵتونی دیجیتاڵی ' ناودەبرێت."
فەرمانە جێبەجێکارەکە داوای هەژمارکردنی تەواویی بیتکۆینەکانی حکومەت دەکات. ساکس وتیشی حکومەتی ئەمەریکا پێشتر لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا نزیکەی 195,000 بیتکۆینی فرۆشتووە و بەهاکەی گەیشتووەتە 366 ملیۆن دۆلار. وتی ئەو بیتکۆینانە ئێستا بەهاکەیان نزیکەی 17 ملیار دۆلار بوو ئەگەر حکومەت ئەو کاتە نەیفرۆشتنایە.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا