Accessibility links

سەرۆک ترامپ: "زۆر بەم نزیکانە لەگەڵ ئێران شتێک ڕوودەدات"


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ ئێوارە ڕایگەیاند "زۆر زۆر بەم نزیکانە" لە پەیوەندی بە ئێرانەوە "شتێک ڕوودەدات،" و دەڵێت جیهان لە ساتێکی سەرنجڕاکێشی مێژوودایە.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی بە کۆمەڵێک ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، "بەو هیوایەی بتوانین ڕێککەوتنێکی ئاشتیمان لەگەڵیان هەبێت. من لێرەدا باسی بەهێزی و لاوازی ناکەم، تەنها دەڵێم وام پێباشترە ڕێککەوتنێکی ئاشتی ببینم لەجیاتی ئەوەی تر. جا ئەوەی تر کێشەکە چارەسەردەکات."

هەر ئەمرۆ پێش ئەو لێدوانە، سەرۆک ترامپ لە بەشێکی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی فۆکس بزنس ڕایگەیاند نامەیەکی بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناردووە و هیوای دەربڕیوە کە بە دانوستان ڕازی بن.

پێدەچێت نامەکەی سەرۆک ترامپ بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بێت.

لە کاتێکدا دانۆڵد ترامپ ڕەتی نەکردەوە کە لە بژاردەی سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کەڵک وەربگیرێت، بەڵام وتیشی، "پێم باشە دانوستان بکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن."

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ئەم ئێوارەیە وتی "تەنها دەتوانم ئەوەتان پێبڵێم، چرکەساتی سەنجڕاکێشمان لەبەردەمدایە. لە قۆناغەکانی کۆتاییداین لەگەڵ ئێران. بزانین چی دەبێت. لە قۆناغەکانی کۆتاییداین، ناتوانین ڕێگە بدەین چەکی ئەتۆمییان هەبێت."

XS
SM
MD
LG