Accessibility links

عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکا لێخۆشبوونی بۆ هاوردەکردنی گازی ئێرانی هەڵنەوەشاندووەتەوە


فەرهاد عەلائەلدین، ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە، 12ی مانگی سێ بە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی عێراقی ڕاگەیاند لێخۆشبوونی ئەمەریکا لەسەر هاوردەکردنی گازی ئێرانی هەڵوەشێنراوەتەوە و تا ئێستاش کاری پێدەکرێت.

بەڵام عەلائەلدین وتی لێخۆشبوون لەسەر کارەبای هاوردەکراو هەڵوەشاوەتەوە.

ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد زۆربەی وێستگەکانی کارەبای عێراق بە گازی ئێران کاردەکەن و 43%ی کارەبای عێراق لەو گازە بەرهەمدەهێنرێت کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.

فەرهاد عەلائەلدین وتی ئەمەریکا هانی عێراق دەدا گاز لە سەرچاوەی دیکەوە بۆ وڵاتەکە دەستەبەر بکەین و وتی ئەمەریکا دەڵێت "سەرچاوەی هاوردەکردنتان هەمەچەشن بکەن. بڕۆ بۆ وڵاتانی تر."

بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ترامپ ڕۆژی شەممە 8ی مانگی سێ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "زۆرترین فشار" لە دژی تاران، لێخۆشبوونێک کە ڕێگەی بە عێراق دەدا کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات بکات، هەڵوەشاندەوە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG