Accessibility links

لە تەقینەوەیەکدا لە کابوڵ دوو کەس کوژران


بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لانی کەم دوو کەس کوژران، ئەمەش سێیەمین هێرشی کوشندەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو وڵاتە.

وتەبێژی فەرماندەی کابوڵ خالید زادران وتی تەقینەوەیەک ئوتومبێلێکی مەدەنی لە گەڕەکێکی باکووری شارەکەدا کردۆتە ئامانج.

هێشتا دیار نیە کێ لەپشت هێرشەکەوە بووە و ئامانجی هێرشەکە کێ بووە.

هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە دوابەدوای هێرشەکەی سەر پەرستگای سیخەکان بوو لە کابوڵی پایتەخت کە تیایدا لانی کەم دوو کەس کوژران. ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی ڕاگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژییەکان لە ئەفغانستاندا.

تاڵیبان دەڵێت وڵاتەکەیان پاراستووە، بەڵام زۆرێک لە شیکەرەوەکان دەڵێت مەترسی سەرهەڵدانەوە گروپە چەکدارییەکان هێشتا ماوە و لەم چەند مانگەی ڕابردوودا کۆمەڵێک هێرشی کوشندە لەو وڵاتەدا ڕوویداوە.

ڕۆژی هەینی لە تەقینەوەیەکدا لە شاری کوندوزی باکووری ئەفغانستان کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG