Accessibility links

کۆمەڵێک چەکدار لە بۆسەیەکدا لە بورکینا فاسۆ لانی کەم 14 چەکداری میلیشیاکانیان کوشت


بەرپرسانی بورکینا فاسۆ وتیان کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو لە بۆسەیەکدا لانی کەم 14 چەکداری سەر بە میلیشیا مەدەنیەکانی سەر بە حکومەتیان کوشتووە، ئەمەش لە نوێترین شەپۆلی توندوتیژییەکاندا لەو وڵاتە.

هێرشەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات سەرۆکی وڵاتەکە ڕۆچ کابوری سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی لەکار دوورخستەوە و سەرکردەی سوپای گۆڕی، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتەکەی ڕووبەڕووی خۆپیشاندان بووەوە لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانی ئاسایشدا کە بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی دیکە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام هێرشەکانی داعش و ئەل قاعیدە لە بورکینا فاسۆ و مالی و نایجەری دراوسێی ئەو وڵاتە زیادییان کردووە.

ئەو 14 کەسەی کوژراون ئەندامی خۆبەخشانی بەرگری نیشتیمانی بورکینا فاسۆ بوون کە لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانی داراییان لێدەکرێت و مەشقیان پێدەدرێت، ئەو گروپەش بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسلامیە توندڕەوکان پێکهاتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG