Accessibility links

بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە لەگەڵ کۆمەڵێک چەکدار 12 سەربازی نایجەر کوژران


حکومەتی نایجەر وتی کۆمەڵێک چەکدار لە باشووری ڕۆژئاوای نایجەر لەنزیک سنووری نێوان ولاتەکە و بورکینا فاسۆ 12 سەربازییان کوشتووە و 8 سەربازی دیکەیان بریندارکردووە. ئەمەش نوێترین هێرشە لەو زنجیرە هێرشانەی کە لەم ساڵدا بوونەتە هۆی کوژرانی سەدان کەس.

حکومەتی نایجەر وتی ڕۆژی شەممە سەربازانی وڵاتەکە لە گوندی فونیۆ ڕووبەڕووی سەدان چەکدار بوونەتەوە و تەقەیان لێکراوە. دەیان چەکدار لە شەڕەکەدا کوژراون.

ئەم هێرشە بەشێکە لە شەپۆلێکی بەرفراوانی توندوتیژییەکان کە لە ساڵی 2017 ەوە بەردەوامە و لەلایەن ئەو گروپانەوە ئەنجام دەدرێن کە لە ئەل قاعیدە و ڕێکخراوی داعشەوە نزیکن، توندوتژییەکان ناوچەی سەحارای ڕۆژئاوای ئەفریقایان گرتۆتەوە.

هەندێک لە کوشندەترین هێرشەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نایجەر و مالی و بورکینا فاسۆدا ڕوویانداوە. هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچەکەدا کوژراون، ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG