سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ وتی سەرجەم هاوڵاتیانی مەدەنی لە ماریوپۆڵ دەبێت لە شارە گەمارۆدراوەکە بگوازرێنەوە و ڕێگەیان پێبدرێت خۆیان بەدووربگرن لە کارەساتێکی مرۆیی لە شارەکەدا.
سەرۆکی شارەوانی شاری ماریوپۆڵ ڤادیم بۆیچێنکۆ وتی هێشتا 160,000 هاوڵاتی مەدەنی لە شاری ماریوپۆڵی سەر دەریای ئازۆڤ گیرییان خواردووە و بەبێ کارەبا و گەرمی ماونەتەوە. ئەمەش چەند هەفتەیەک لە بۆردومانەکانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکە.
وتیشی 26 پاس چاوەڕێی گواستنەوەی هاوڵاتیان دەکەن لە شاری ماریوپۆڵ، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا هێشتا ڕێنەکەوتوون لەسەر ئەوەی ڕێڕەوێکی پارێزراوییان بۆ بکەنەوە. بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا ئەو پاسانە لەکوێ چاوەڕێ دەکەن.
بۆیچێنکۆ وتی " بارودۆخی شارەکە هێشتا هەر سەختە. خەڵکەکە لەسەروو هێڵی کارەساتی مرۆییەوەن. دەبێت ماریوپۆڵ بەتەواوەتی چۆڵ بکەین."
وتیشی " فیدراسیۆنی ڕووسیا یاریمان لەگەڵدا دەکات. ئێمە لەناو دەستی داگیرکەرانداین."
ڕووسیا کە لە 24 ی مانگی دوودا دەستیکرد بە داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا، ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج، هەروەها ئۆکرانیا بە بەرپرس دادەنێت لە شکستهێنان لە ڕێکەوتن بۆ کردنەوەی ڕێڕەوە مرۆییەکان.
ماریوپۆڵ وەکو خەڵاتێکی ستراتیژی سەیر دەکرێت بۆ ڕووسیا تاوەکو وەکو پردێکی لێبێت لەنێوان دوو هەرێمەکەی جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و نیمچە دورگەی کرایمییە کە لە ساڵی 2014 دا ڕووسیا گرتییە خۆی.
ڕۆژی دووشەممە ئۆکرانیا هیچ پلانێکی ڕانەگەیاند بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی پارێزراو لە هیچ شوێنێکی وڵاتەکەدا، ئەوەی خستەڕوو لە هێرشەکانی ڕووسیا ترساون.
جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئایرینا ڤێرێشچوک وتی " هەواڵگرییمان ئاماژە بەوە دەکات ئەگەری ڕوودانی هێرشێک هەیە لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆ سەر ڕێڕەوە مرۆییەکان، بەهۆی ئەوە و پارێزراوی خەڵکەکەوە، ئەمڕۆ هیچ ڕێڕەوێکی مرۆیی ناکەینەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز