Accessibility links

گروپی ئه‌لقاعده له عیراق به‌لگه‌نامه‌ی دیبلۆماتی بالای میسری رفێندراو بلاو ده‌كاته‌وه


گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعده له عیراق چه‌ند به‌لگه‌نامه‌یه‌كی بلاوكردۆته‌وه كه‌وا دیاره تایبه‌ت بێت به نوێنه‌ری بالای میسر له عیراق، بۆ پیشتیوانی كردنی راگه‌یاندنه‌كه‌ی كه گوتبووی به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به رفاندی دیبلۆماته‌كه له رۆژی شه‌ممه. ناسنامه‌ی دیبلۆمات ئیهاب ئه‌لشه‌ریف له مالپه‌رێكی ئیسلامی بلاوكراوه‌ته‌وه.

شایانی باسه دوو دیبلۆماتی تری دوو وولاتی ئیسلامی دوێنێ له هه‌وڵی كوشتن رزگاریان بوو.

هه‌روه‌ها له رۆژی سێشه‌ممه ته‌یپێكی ده‌نگی نوێ بلاوكراوه‌ته‌وه، كه ده‌گوترێ هی ترۆریست ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی بێت، رێبه‌ری گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعده له عیراق، كه تیایدا ده‌لێت كۆمه‌له‌یه‌كی نوێی چه‌كداری دامه‌زراندوه بۆ شه‌ڕ كردن له‌گه‌ل گه‌وره‌ترین گروپی چه‌كداری شیعه‌كان. ئه‌لزه‌رقاوی ده‌لێت كۆمه‌له‌ی عومه‌ر، هێزی به‌دری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی بالای شۆرشی ئیسلامی له عیراق له‌ناو ده‌بات.

XS
SM
MD
LG