Accessibility links

بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی نوێی بارمته ئه‌مریكیـیه‌كه جڵ کارۆڵ


كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی شریتـێـكی په‌خشكرد به‌ گوته‌ی خۆیان نوێـیه‌، بۆ ڕۆژنامه‌وانه‌ ئه‌مریكیـیه‌‌ ڕفـێندراوه‌كه‌، جڵ کارۆڵ، تیایدا داوا ده‌كات ئافره‌ته‌ عیراقییه‌ زیندانیكراوه‌كان ئازاد بكه‌ن.

شریته‌كه‌ 28 كانوونی دووه‌می له‌سه‌ر مۆر كرابوو، وه‌ كارۆڵی پـیشان ده‌دا ده‌گریا و سه‌رپۆشی به‌ سه‌ره‌وه‌ بوو.

جه‌زیره‌ هیچ ده‌نگێـكی شریته‌كه‌ی لێ نه‌دا، به‌ڵام بـێـژه‌ره‌كه‌ گوتی، كارۆڵ داوا له‌ له‌شكری ئه‌مریكا ده‌كات ئافره‌ته‌ عیراقییه‌ زیندانیكراوه‌كان ئازاد بكه‌ن.

ئه‌مه‌ داواكاری سه‌ره‌كی ڕفـێـنده‌رانـێتی و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت.

كارۆڵ ڕۆژنامه‌وانێكی ئه‌مریكـیـیه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی كریستیان ساینس مۆنیته‌ر كار ده‌كات. وه‌ له‌ 7 ی مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه‌‌ ڕفـێندراوه‌.

هه‌فته‌ی ڕابووردوو له‌شكری ئه‌مریكا 5 ئافره‌تی زیندانكراوی له‌ عیراق ئازاد كرد، به‌ڵام گوتیشیان ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سه‌له‌كه‌ی كارۆڵه‌وه‌ نیه‌.



XS
SM
MD
LG