Accessibility links

ئه‌مریكا كه‌شتی جه‌نگی دژه‌ موشه‌ك بۆ ژاپـۆن ده‌نێرێت


وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتیـیه‌كی جه‌نـگی كه‌ سیستمی دژه‌ موشه‌كی تیادایه‌ نارد بۆ ژاپـۆن، پاش چه‌ند ڕۆژێـك له‌ تاقیـكردنه‌وه‌ موشـه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكور له‌ ده‌ریای ژاپـۆندا.

ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن كه‌شـتی جه‌نگی USS Mustin ڕۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشـته‌ بنكه‌ی له‌شكری یۆكۆسووكای ژاپـۆنی، وه‌ نوێترین سـیسـتمی دژه‌ موشه‌كی تێدایه‌ و كێـشه‌كه‌ی 9200 ته‌نه‌ و درێژیـیه‌كه‌ی 155 مه‌تره‌. به‌رپـرسـانی له‌شـكری ده‌ڵێن ئه‌و سـیسـتمه‌ی له‌و كه‌شـتـیـیه‌دا هه‌یه‌ هه‌مان ئه‌و سـیسـتمه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ و پـێـنجشه‌ممه‌ چاودێری موشه‌كه‌كانی كۆریای باكوری كردووه‌.

به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن ناردنی ئه‌و كه‌شـتیـیه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵدانه‌ موشه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكور نیـیه‌.

هاوكات نێردراوی باڵای ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ی ئاسـیا له‌مه‌ڕ قه‌یرانی كۆریای باكور، كریسـتۆفه‌ر هیڵ ده‌ڵێت پـشـتیوانی له‌ پـێـشـنیارێـكی چینی ده‌كات‌ بۆ وتووێژی شه‌ش قۆڵی سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بیۆنگـیانگ.

ڕۆژی شه‌ممه‌ش كریسـتۆفه‌ر هیڵ گوتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ وتووێژی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور له‌ میانه‌ی وتووێژه‌ شه‌ش قۆڵیـیه‌كاندا ئه‌نجام بدات. به‌ڕێز هیڵ له‌ كۆریای باشـوره‌ وه‌ك به‌شـێـك له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ وڵاتانی ئاسیا ده‌یكات ، بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی یه‌ك ده‌نگیـیه‌ك له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكور.

XS
SM
MD
LG