چین ده‌ڵێت ئێران ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه له به‌رامبه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوه‌كیه‌كه‌ی ئێرانه‌وه په‌یدابووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین لی ژاوۆخینگ له به‌یژینگ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی عه‌باس ئاراقچی كرد.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش دوا مۆڵه‌تی دانراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ ئێران كه به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و ئه‌گه‌رنا دووچاری سزا ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی ئێرانیش مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی هیچ كه‌سێك ناتوانێت ڕێگه له ئێران بگرێت به‌رنامه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ناوه‌كی ڕابگرێت. هه‌روه‌ها گوتی واپێناچێت كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان له دژی ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.
به‌ڵام ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی گوتویه‌تی ئه‌و به ته‌واوه‌تی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه ئێران سزا بدرێت ئه‌گه‌ر هاتوو له دوامۆڵه‌تی دانراودا، داواكارییه‌كانی ن. ی جێبه‌جێ نه‌كات.