Accessibility links

سه‌ربازانی ئاشـتی پارێزی فه‌ره‌نسی ده‌گه‌نه‌ لوبنان


تیمێـكی شـاره‌زای هێزی فه‌ره‌نسی گه‌یشـتۆته‌ لوبنان تاوه‌كو به‌شــداری بكه‌ن له‌ هێزی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ درێـژایی سـنووری ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا.

ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشـتنه‌ به‌نده‌ری به‌یروت 200 سه‌رباز بوون. ئه‌و سه‌ربازانه‌ هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌هێز ده‌كه‌ن كه‌ له‌ كۆتایدا ژماره‌یان ده‌گاته‌ 15 هه‌زار. هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسـیـیه‌كان ماشـێنی سه‌ربازی و چه‌كیشـیان هێناوه‌ كه‌ موشه‌كی دژه‌ فڕۆكه‌شی تێدایه‌.

ئه‌مه‌ نیشـانه‌یه‌كه‌ به‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا یه‌كه‌م به‌شـداری سه‌ره‌كی له‌ كاری ئاشـتی پارێزی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لوبنان ده‌كات. فه‌ره‌نسـا ڕێبه‌رایه‌تی كاره‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌گرێت و 2 هه‌زار سه‌ربازیش بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

گوته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیلی، میری ئیسێن ده‌ڵێت گه‌یشـتنی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌كان ڕێـگه‌ له‌ به‌رده‌م ئیسرائیل خۆش ده‌كات له‌ لوبنان بـكشـێـته‌وه‌.

هه‌فته‌ی ڕابوردووش ئیسرائیل گه‌مارۆی له‌سه‌ر لوبنان هه‌ڵـگرت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ پاكسـتانیش ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌ندازیاری له‌شـكری بۆ لوبنان ده‌نێرێت تا به‌شـداری بكه‌ن له‌ هه‌ڵـگرتنه‌وه‌ی مینه‌ زه‌میـنیـیه‌كان. سه‌رۆك وه‌زیری پاكسـتانی شه‌وكه‌ت عه‌زیز گوتی لوبنان داوای هێزی كردووه‌ بۆ پاكـكردنه‌وه‌ی مینه‌كان.

له‌ ئیتالیاش سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕازیـبووه‌ به‌وه‌ی یه‌كێـتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر سـنووری سوریا له‌گه‌ڵ لوبنان ڕۆڵ بـبینێت له‌ یارمه‌تیدان له‌ بنبڕكردنی ناردنی چه‌ك بۆ لوبنان. ڕۆمانۆ پـرۆدی گوتیشی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا چه‌ند جارێـك قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوری كردووه‌.

شـایانی باسه‌ سوریا و ئێران پـشـتـگیری سه‌ره‌كی حزبوڵـڵان.

XS
SM
MD
LG