سه‌رۆك بوش له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له واشـنتۆن باسی له ده‌سـتكه‌وته‌كانی
وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی دژه تیرۆر له ئه‌فغانسـتان و پاكستان كرد، وه گوتی شه‌ڕی دژه تیرۆر بانـگهشهیهكی نه‌وه‌ی ئێسـتای وڵاته‌كه‌یه‌تی.
سه‌رۆك بوش ئه‌م گوتاره‌ی ڕۆژی هه‌ینی پـێشـكه‌شی كۆمه‌ڵـێـك سـڤیلی كرد كه ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌گن، وه تیایدا تیشـكی خسته سه‌ر ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وپـێش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌و دوو وڵاته له كۆشـكی سـپـی كۆبووبۆوه.
به‌ڕێز بوش گوتی سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای و سه‌رۆكی پاكسـتانی پهروێـز موشه‌ره‌ف له كێشه‌ی ئایدیۆلۆجیای چه‌رخی 21 تێـده‌گه‌ن. گوتیشی توندڕه‌وه‌كان هه‌وڵی كوشـتنی هه‌ردووكیانیان داوه.
ئه‌م گوتاره‌ی سه‌رۆك بوش دواترینی ئه‌و زنجیره گوتارانه‌یه كه سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژه تیرۆر پـێشـكه‌شی ده‌كات. هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی به‌رنووسی یاسایه‌ك ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك بوش پـشـتگیری لـێدهكات به‌مه‌به‌سـتی دانانی چه‌ند ڕێـنمایـیهك بۆ شـێوازی لـێـكۆڵینه‌وه و دادگایی كردنی تیرۆریسـته‌كان.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش كه زۆربه‌یان سه‌ر به پارتی كۆمارین له‌وانه‌یه ئه‌م به‌رنووسه یاسایـیه په‌سه‌ند بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سـێناتهوه په‌سه‌ند كرا.
شایانی باسه ئه‌م گوتارانه‌ی سه‌رۆك بوش به پـێـنجه‌مین ساڵیادی هێرشه تیرۆریستیه‌كانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر و هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه بهسـتراونهتهوه. دیموكراته‌كانیش سه‌رۆك بوش به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه جه‌خت ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵمه‌تی دژه تیرۆر هه‌تا سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق دوور بخاته‌وه.