Accessibility links

ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی عێراق: ڕێبازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق 'كار ناكات'


ده‌سته‌یه‌ك له شاره‌زایانی باڵای ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن ڕێبازی سه‌رۆك بوش له عێراق كار ناكات و بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ڕێوشوێنێكی نوێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دابڕێژن.

یه‌ك له‌ سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی عێراق، لی هامڵتۆن گوتویه‌تی حكومه‌تی عێراقی به‌ شێوه‌یه‌كی پێویست نه‌یتوانیوه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن به تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌كی‌یه‌كانی وه‌ك ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و دابین كردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ گه‌له‌كه‌یان. هه‌روه‌‌ها گوتی توانای ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ كاریگه‌ر كردنه‌ سه‌ر ڕووداوه‌كان كه‌م بۆته‌وه‌ و ڕه‌وشه‌كه‌ش له عێراق‌دا " مه‌ترسیداره‌ و به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات."

یه‌ك له‌ سه‌رۆكه‌كانی شاره‌زایانی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی عێراق، جه‌یمس به‌یكه‌ر كه وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ گوتویه‌تی ده‌بێت ڕێبازی ئه‌مه‌ریكا تیشك بخاته سه‌ر ستراتیژییه‌كی به‌رفراوانتر كه ته‌نها له‌شكری نه‌بێتوو هه‌روه‌ها هه‌موو ناوچه‌كه‌ بگرێته‌وه‌ و نه‌ك ته‌نها عێراق.

به‌یكه‌ر گوتیشی پێویسته‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماتیانه‌ی نوێ بكات كه هه‌موو دراوسێكانی عێراق بگرێته‌وه‌ به‌ سوریا و ئێرانیشه‌وه‌.

به‌ڕێز به‌یكه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌یان بیرییان له زۆر بژار كردۆته‌وه‌، به‌ڵام بیرۆكه‌ی " په‌یوه‌ست بوون به‌ ستراتیژی ئێستای به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها له دژی ده‌ستبه‌جێ و ته‌واو كشانه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكین له عێراق و له دژی زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چونكه‌ هه‌ر به زۆر ساده‌یی، ئه‌‌و هێزه‌ نی‌یه‌.

ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ڕاپۆرته‌كه‌یان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا پێشكه‌شی سه‌رۆك بوش كرد دوای چه‌ند مانگێك له هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ڕه‌وشه‌كه‌. سه‌رۆك بوشیش بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ له كۆشكی سپی كۆبۆوه‌.

سه‌رۆك بوش گوتبووی گروپه‌كه‌ " هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زۆر توندییان" له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق داوه‌. هه‌روه‌ها گوتی ڕاپۆرته‌كه‌ زۆر پێشنیاری چاكی تیادایه‌ و به‌ جدی وه‌ریانده‌گرێت.

ئه‌م گروپه‌ پارتیزانه‌ كه‌ له 10 ئه‌ندام پێكهاتوون و له لایه‌ن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌یمس به‌یكه‌ر و كۆنگرسمانی پێشوو لی هامڵتۆنه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت. گروپه‌كه‌ له ڕۆژێك پێش ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرته‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی كۆنگرس‌دا كۆبونه‌وه‌ و له وورده‌كارییه‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌ ئاگادارییان كردنه‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی عێراق به‌ زمانی ئینگلیزی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئینستیتیوتی ئاشتی ئه‌مه‌ریكا "USIP"ئێره‌ كلیك بكه‌.

XS
SM
MD
LG