وڵاتی ژاپـۆن ڕازی بوو له‌گه‌ڵ ڕوسـیادا هاوكاری ئابوری زیاد بكه‌ن و چاره‌سه‌رێـك بدۆزنه‌وه بۆ 60 سـاڵ ناكۆكی سه‌باره‌ت به‌و خاكانه‌ی له نێوانیاندا مشـتومڕی له‌سه‌ره.
له‌گه‌ڵ هاوتا ژاپـۆنیـیهكهیدا شینزۆ ئابی ڕازی بوون ده‌ست بكه‌ن به دانوسـتاندن له‌سه‌ر هاوكاری وزه‌ی ناوه‌كی.
هه‌ردوو لایان ڕێـكـكه‌وتنی به‌ر فراوانیان مۆركردووه له بواری كارگوزاری و وزه و گواسـتنه‌وه و په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنیدا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌رۆك وه‌زیری ڕوسیا میخائیل فرادكۆڤ كه كۆتایی بهسهردانێـكی دوو ڕۆژی بۆ تۆكیۆ هێنا، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بانگهێشتی وه‌گه‌ڕخه‌ری سه‌رمایه‌ی ژاپـۆنی كرد بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنان له ڕوسیادا.
ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو وڵاته سه‌باره‌ت به چه‌ند دورگه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی باكوری ژاپـۆن، په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌وه‌تای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مه‌وه سـارد كردۆته‌وه، وه كاتێـك هێزه‌كانی یه‌كێتی سۆڤێتی ئه‌و سه‌رده‌مه له سـاڵی 1945 دا ده‌سـتیان به‌سه‌ر ئه‌و دورگانه‌دا گرت و له‌و كاته‌وه ژاپـۆن داوایان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو لا ڕازی بوون كه گفتوگۆی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن له پـێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگاچارهیهك كه لای هه‌ردوو وڵات په‌سه‌ند بێت.