سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كۆنگرێس یاسای خه‌رجیـیه‌كانی له‌شـكر له عێراق و
ئه‌فغانسـتان به‌بێ مه‌رج په‌سه‌ند نه‌كات ئه‌وا زیان به سه‌ربازانی ئه‌مریكی ده‌گات.
ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك بوش ئه‌م تێبینییهی له باخی گوڵی كۆشـكی سـپـی دا، هه‌روه‌ها به توندی ڕه‌خنه‌شی له یاسادانه‌رانی ئه‌مریكی گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چوون بۆ پـشووی به‌هار پـێش ئه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی خهرجیـیهكان به‌بێ مه‌رج په‌سه‌ند بكه‌ن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سـێنات و نوێنه‌ران گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌كی خه‌رجیـیه‌كانی له‌شـكریان په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام به خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه له عێراق.
سه‌رۆك بوش جارێـكی تر به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی ڤیتۆ له دژی هه‌ر گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت ئه‌گه‌ر بێت و باس له دوا واده‌ی كشـانه‌وه له عێراق بكات، وه گوتیشی ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش بـبێـته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خێزانی هه‌ندێ له سه‌ربازه‌كان زیاتر چاوه‌ڕوان بن تاوه‌كو خۆشـهویسـتهكانیان له هێڵه‌كانی پـێشـه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
پـێشتر ڕۆژی دووشه‌ممه هاری ڕیدی دیموكرات كه ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سـێناته گوتی ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆك ڤیتۆ له دژی بڕیاره‌كه به‌كاربهێنێت ئه‌وا یاسایه‌كی نوێ ئاماده ده‌كرێت كه تیایدا ئاماژه به‌وه بكات كه له‌گه‌ڵ كۆتایی مانگی سێی سـاڵی داهاتوودا كۆمه‌ك به عێراق بـبڕێت.