باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌شت نهۆمی له شـاری ئهسـتهنبوڵی توركیا كه تیایدا ژماره‌یه‌ك
خێزانی له نێودا ده‌ژیان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌رسی هێناوه و چه‌ند كه‌س كه‌وتوونه‌ته ژێر وێرانه‌ی باڵهخانهكهوه و گیریان خواردووه.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی توركی ده‌ڵێن زۆربه‌ی نیشـتهجێبووانی نێو باڵه‌خانه‌كه به‌ر له ڕمانی ده‌ربازبوون، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی كه گوێـیان له ده‌نگی درزبوونی دیواره‌كان بوو.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنی توركی ده‌ڵێت تیمه‌كانی فریاگوزاری بۆ به‌هاناچوونی ئه‌وانه‌ی باڵه‌خانه‌كه به‌سه‌ریاندا ڕماوه گه‌یشـتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه.
هاوكات دانیشـتوانی نێو باڵه‌خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه ڕوخاوه‌كه له‌به‌ر مه‌ترسی سه‌لامه‌تیـیان گوێزراونه‌ته‌وه.
شـایانی باسه تا ئێسـتا هۆكاری ڕمانی باڵه‌خانه‌كه ده‌ستـبه‌جێ نه‌زانراوه. به‌ڵام به‌هۆی خراپـی كه‌ره‌سـته‌ی بیناسـازی و هه‌روه‌ها بومه‌له‌رزه‌وه زۆر جار بوونه‌ته هۆكاری هه‌ره‌سهێنانی باڵه‌خانه‌ی نیشـتهجێبوونی هاوڵاتیـیان.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مسـاڵ باڵه‌خانه‌یه‌كی دیكه له نزیك ئه‌سته‌نبوڵ هه‌رسی هێنا و تیادا یه‌كێـك مرد.