له‌شـكری توركیا په‌یمانی تێـكشكاندنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی داوه، دوابه‌دوای كوژرانی 12 سه‌ربازی له‌شـكری توركیا له‌ئاكامی هێرشه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی
كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا كه ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئنته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌ركرده‌ی له‌شـكری توركیا گوتویه‌تی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی توركیا بێ هیچ دوودڵـیـیه‌ك سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تێرۆریزم و وه‌ڵامی ئه‌و هێرشـانه‌ش ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌شت سه‌ربازی تورك له‌ئاكامی هێرشـێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شـكری له ناوچه‌ی تونجه‌لی كوژراون و له‌ئاكامی هێرشـێـكی تریش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چوار سه‌ربازی تری تورك كوژراون.
توركیا هێزی له‌شـكری خۆی له‌و ناوچه‌یه كه هاوسـنووری عێراقه كۆكردۆته‌وه و ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ی له‌شـكره‌ش له‌سه‌ر سـنووری عێراق بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی.