Accessibility links

پۆلیسی به‌ریتانی ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو ده‌گرێت


پۆلیسی به‌ریتانی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو له ناوه‌راستی له‌نده‌ن و هاتوچۆ له شه‌قامێكی نزیك كۆشكی به‌كینگهام راگیراوه دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیڵیكی گومانلێراو له‌و شه‌قامه‌دا بینراوه.

كاربه‌ده‌ستی سكۆتلاند یارد پیته‌ر كلارك به په‌یامنێرانی راگه‌یاند كه ئۆتۆمبیلێك له ده‌ره‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و ئه‌گه‌ر ته‌قیبایه‌وه قوربانیه‌كی زۆری لێده‌كه‌وته‌وه.

كلارك گوتی پۆلیس توانی بۆمبه‌كه هه‌لوه‌شێنێته‌وه و گوتیشی كه‌وا زۆر زووه بلێین كێ به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به هێرشه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كه‌ی له‌نده‌ن.

وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانی جاك سمت به په‌یامنێرانی راگه‌یاند كه‌وا به‌ریتانیا رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌یه‌كی توندی تیرۆرزمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه و داوای له هاوڵاتیان كرد كه خۆراگر بن.

XS
SM
MD
LG