کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا بونه‌ته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 23 که‌س. ئه‌م ته‌قینه‌وانه له ڕۆژێک پاش زنجیره هێرشه‌کانی باکوری عێراق هات که له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 130 که‌س کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له باشوری به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسایشی کوشت و 20 که‌سی دیکه‌شی بریندار کرد.
پێشتریش، ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب بووه هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 8 که‌سی سیڤیڵ له به‌غدا و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی تریش.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی کوشتنی سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی ڕاگه‌یاندووه که له میانه‌ی پێکدادانه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کوژراوه.
هاوکاتیش، دانیشتوانی گوندی ئارمیلی له باکوری عێراق پرسه ده‌گێڕن له ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی لۆرییه‌کی بۆمب ڕێژکراو له ناو بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغ بووه هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 130 و برینداربوونی به لایه‌نی که‌مه‌وه 230 که‌س.
گوندی ئارمێلی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی تورکومانن.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان 10 که‌سیان له خۆرئاوای به‌غدا ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غداوه هه‌بێت. له‌شکر ده‌ڵێت له شارۆچکه‌ی تاجی باکوری خۆرئاوای به‌غداش 7 یاخیبوویان ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت ده‌ستیان له کوشتنی سه‌ربازه‌کانی هاوپه‌یماناندا هه‌بووبێت.