به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی ڕێبه‌ری مافه‌كانی سـڤیل، مارتن لوثه‌ر كینگ، ڕۆژی دووشه‌ممه پـشوودانی فه‌رمی بوو له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
مارتن لوثه‌ر كینگ تێـكۆشهرێـكی بێ وچان بوو كه له سـاڵانی په‌نجا و شهسـتهكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا خه‌باتی ده‌كرد له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی مافه سـڤیلیـیهكان و كۆتایی هێنان به جیوازی ڕه‌گه‌زی له ئه‌مریكا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا جیاوازیـیه‌كی زۆر له نێوان خه‌ڵـكانی سـپی و ڕه‌ش پـێست له وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌بوو. جیاوازیـیه‌كان له ئاستـێـكدا بوو كه خه‌ڵـكانی ڕه‌ش بۆیان نه‌بوو له‌و چێشـتخانانه نان بخۆن كه سـپـیـیهكان نانیان لێ ده‌خوارد و بۆیان نه‌بوو له سه‌ر كورسـیـیه‌كانی ڕزی پـێشـه‌وه‌ی پاسه‌كاندا دابنیشن، منداڵی ڕه‌ش پـێست بۆی نه‌بوو له‌گه‌ڵ منداڵی سپـیـدا له یه‌ك خوێندنگه بخوێنێت.
مارتن لوثه‌ر كینگ له یه‌كێـك له هه‌ره وتاره بهناوبانگهكانیدا كه له سـاڵی 1963 دا له واشـنتنی پایته‌خت پـێشـكه‌شی كرد گوتی ئه‌و خه‌ونی ئه‌وه‌یه كه ڕۆژێـك بێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی بێت كه ده‌ڵێت هه‌موو خه‌ڵـك به یه‌كسـانی بوون.
پاش سـاڵێـك له‌و وتاره‌ی و دوابه‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای مافه سـڤیلیـیهكان له ئه‌مریكا له 2 ی مانگی حه‌وتی 1964، دكتۆر مارتن لوثه‌ر كینگ له 10 ی دوانزه‌ی 1964 له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پـێشـكهشكرا.
مه‌خابن، ئه‌و پـیاوه مه‌زنه له‌و ده‌مه‌ی له 4 ی مانگی چواری 1968دا چووبوو بۆ پـشـتیوانیكردن له كرێـكارانی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشـاك له شـاری ممفسی سـتانی تێنسی تیرۆركرا.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاوكارمان ناسكه زاده گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ شـاره‌زای مافه‌كانی مرۆڤ ئیزبێـڵ ئنگهام له زانكۆی پـۆرتلاندی سـتانی ئۆریگن سـازكردووه و له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
هه‌روه‌ها هاوكارانمان له به‌شی كوردی دوو ڕاپـۆرتیان له‌و باره‌یه‌وه له ئینگلیزیـیهوه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی. ڕاپـۆرتێـكی ڤیدیۆیـیش به زمانی ئینگلیزی له لایه‌ن ڕۆبه‌رت ڕهفاڵ ئاماده‌كراوه. ده‌توانن ئه‌م ڕاپـۆرته بـبینن و هه‌روه‌ها گوێتان له‌وانی تر بێت له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایلانه‌ی سه‌ره‌وه.