Accessibility links

تێـڕوانیـنه‌كانی دكتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌كانی كۆسۆڤۆ و پاكستان و كوبا


له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین ڕووداوی گرنگی جیهانی سه‌رنجی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ڕاكێشـا، وه‌كو ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ، هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی پاكسـتان كه‌ تیایدا ئۆپـۆزیسـیۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی سـه‌رۆكی كوبا فیدڵ كاسـترۆ كه‌ نزیكه‌ی 50 سـاڵ بوو ئه‌و پـۆسته‌ی بۆ خۆی قۆرخ كردبوو.

سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانكاریـیانه‌ و ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ریان هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب، پـرۆفیسـۆر له‌ زانكۆی American_University له‌ واشـنتۆن سـازداوه‌ و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7:55 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG