پـولیسی عێراق ده‌ڵێت بۆمبێـك له ناوه‌ندی به‌غدای پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی
كه‌م 5 كه‌سی كوشـتووه و 9 ی تریشی برینداركردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ بووه كه هێزێـكی گه‌ڕۆكی پـۆلیسی پـێ كرابووه ئامانج.
له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێرش كراوه‌ته سه‌ر یه‌كێـك له كاروانه‌كانیان و بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـانی ئاگرێـكی گه‌وره له بازاڕی ئه‌لعومال.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی گوتیان هیچ سه‌ربازێـكیان پـێوه نه‌بووه كاتێـك بۆمبێـكی لاڕێ له پاڵ ماشێنه‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له باكوری عێراقیش، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌وان گۆڕێـكی به كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی 30 ته‌رمی تیادا بووه.
له ڕاگه‌یاندنێـكی هه‌واڵیدا كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه هاتووه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه له شـارۆچكه‌ی موقدادیـیه‌ی پارێزگای دیاله‌ی نائارامدا له باكوری به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌شڵێت ته‌رمه‌كان به شێوه‌یه‌كی خراپ ڕزیبوون و پـێده‌چێت پـێش نزیكه‌ی 8 مانگ نێژرابن.
هه‌فته‌ی ڕابردووش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نزیكه‌ی 40 ته‌رمیان له گۆڕێـكی به كۆمه‌ڵدا
له باشوری به‌غدا دۆزیـیه‌وه. باوه‌ڕ ده‌كرێت ئه‌و ته‌رمانه‌ش بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـك بووبێت نێژرابن.
به‌هۆی ئه‌م ڕه‌وشه ناله‌باره‌ی عێراقه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌سی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێ و ڕایان كرۆكه‌ری باڵوێزی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ره‌و ڕووی پـرسـیاری سه‌ختی ئه‌ندامانی كۆنگرس بوونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مایكڵ بۆمان له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و ئه‌حمه‌د بارزانی وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:40 خوله‌كه.