سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رانسه‌ری عێراق په‌یامنێرانمان چه‌ندین
ڕاپـۆرتیان ناردووه.
سروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه له ڕاپـۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت له میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌در 5 هاوڵاتی كوژراون و 10 ی دیكه‌ش برینداربوون. پاشـان ده‌ڵێت له به‌سره‌ش چه‌ند چه‌كدارێـكی نه‌ناسراو سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتی سه‌دریان كوشتووه.
ئه‌میر گۆرانیش له موسڵه‌وه ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو و چه‌ند ڕووداوێـكی تر له شـاری موسڵ 3 كه‌س كوژراون.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان له‌تیف نێروه‌یی دوو ڕاپـۆرتی ناردووه و له یهكێـكیاندا باس له دۆزینه‌وه‌ی 5 ته‌رم ده‌كات له گۆڕێـكی به كۆمه‌ڵ له شـاری باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله. پاشان ده‌ڵێت 3 سه‌رباری عێراقی ده‌سـتگیركراون كه به‌هۆی كهمتهرخهمیـیانهوه ئهمیرێـكی ڕیكخراوی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده ڕایكردووه.
له ڕاپـۆرته‌كه‌ی تری‌دا باس له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی ئه‌نسـار ئه‌لئیسلام ده‌كات له سه‌ر ڕێگای گوندێـكی سه‌ر سنووری شـارۆچكه‌ی پـێـنجوین له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.