Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ كۆنفرانسی سه‌ر عێراق له‌ سوید


ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ كۆنفرانسی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق كه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ نزیـك سـتۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید ده‌سـتی به‌كاره‌كانی خۆی كرد.

ئه‌م كۆنفرانسه‌ بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێسـتای عێراق و ئاسـتی جێبه‌جێـكردنی بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق، كه‌ له‌ شه‌رم ئه‌لشێخی میسر له‌ مانگی پـێـنجی2007 دا به‌سـترا و تیایدا زیاتر له‌ 60 وڵات و ڕێـكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یمانیان دا له‌ 30 ملیار دۆلاری قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق خۆش ببن.

هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG