Accessibility links

به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور و ئێران


له‌ پاش چه‌ند سـاڵێـكی وتووێـژی شه‌ش لایه‌نه‌ كۆریای باكور ته‌واوی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئاشـكرا ده‌كات و هه‌ر به‌هۆشـیـیه‌وه‌ سه‌رۆك بوش هه‌ندێ له‌ سـزاكانی سه‌ر پـیۆنگیانگی لادا و ناوی ئه‌و وڵاته‌شی له‌ لیسـتی وڵاتانی پـشـتیوانكه‌ری تێرۆریزم هه‌ڵـگرت.

هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌روا دێت و فشـاره‌كانی له‌سه‌ر زیاتر و زیاتر ده‌بن.

ئێران وه‌ك كاربه‌ده‌سـتانی ده‌ڵێن مافی ته‌واوی خۆیه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی هه‌بێت و پـێش داده‌گرێت به‌وه‌ی كه‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها و ته‌نها بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیخوازانه‌یه‌، له‌ ده‌مێـكدا ڕۆژئاوا به‌ گشـتی و ئه‌مریكاش به‌ تایبه‌تی گومانیان هه‌یه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕێی ئه‌و به‌رنامه‌ ناوه‌كیـه‌یه‌وه‌ خه‌ریكی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه‌.

یه‌كێتی ئه‌وروپا پاش ملنه‌دانی ئێران بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سـزاكانی له‌سه‌ر ئێران توندتر كردووه‌.

هاوكات ئیسـرائیل مانۆڕێـكی سه‌ربازی ده‌كات و فڕۆكه‌كانی بۆ دورایی 1400 كیلۆمه‌تر ده‌فڕن، ئه‌مه‌ش وه‌ك زۆر سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باسـیان كردووه‌ ڕێـك دورایی نێوان ئیسـرائیل و دامه‌زراوی ناوه‌كی ناتانزه‌ له‌ ناو ئێراندا.

لێره‌دا كۆمه‌ڵێـك پـرسـیار دێته‌ كایه‌ مانۆڕی هێزی ئاسـمانی ئیسـرائیل و ئه‌گه‌ره‌كانی لـێدانی دامه‌زراوه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران، ئایا به‌ ته‌نێ گه‌مارۆی ئابوری و توندكردنی سـزاكان ده‌بنه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران ملبدات بۆ داوا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان؟

بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پـرسـیاره‌ و چه‌ندان پـرسـیاری تری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه‌:
خالید عه‌زیزی، گوته‌بێژی حزبی دیموكراتی كوردسـتان.
ئه‌حمه‌د ئه‌سـكه‌نده‌ری، نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG