ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به وڵات له ئێران ده‌ڵێت تاران وه‌ڵامی خۆی داوه‌ته‌وه بۆ پـێشـنیازه‌كانی كۆمه‌ك و سـزای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانه‌ی به ئامانجی ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران ئاڕاسـته‌ی ئه‌و وڵاته كراون.
هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ناوه‌رۆكی ئه‌و وه‌ڵامه نه‌دراوه، به‌ڵام ته‌له‌فیزیۆنی وڵات له ئێران ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی هه‌ینی باڵوێزی ئێرانی له به‌لجیكا ئه‌و وه‌ڵامه‌ی داوه‌ته‌وه ده‌ست سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسـل خافێر سـۆلانا.
پـێشـووتر گوته‌بێژێـكی به‌ڕێز سـۆلانا گوتی كه گه‌وره دیبلۆماتێـكی یه‌كێتی ئه‌وروپا به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی وتووێژی باش و بنیادنه‌ری له‌گه‌ڵ وتووێـژكاری ناوه‌كی ئێران سه‌عید جه‌لیلی سـازدابوو. هه‌رچه‌نده گوته‌بێژ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ڕه‌سـمی تارانی پـشـتڕاست نه‌كرده‌وه، به‌ڵام گوتی سـۆلانا و جه‌لیلی ڕازی بوون درێژه به په‌یوه‌ندی بده‌ن.
شـایانی باسه مانگی ڕابردوو خافێر سـۆلانا له بری شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان سه‌ردانی تارانی كرد بۆ پـێشـنیازكردنی به‌رنامه‌یه‌ك له كۆمه‌كی ئابوری و بازرگانی له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی ئێران بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم.
پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌شـێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت.