Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ به‌غدا 2 كه‌س ده‌كوژرێن


ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن له‌ ئاكامی هێرشێـكی خۆكوژی به‌ ئۆتۆمبیله‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت به‌لای كه‌م 2 كه‌س كوژران و 4 كه‌سی تریش برینداربوون.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ئه‌و خۆكوژه‌ به‌ ئۆتۆمبیلێـكی پـڕ له‌ ته‌قه‌مه‌نیـیه‌وه‌ خۆی كردبوو به‌ ناو ئۆتۆمبیلێـكی سوپای عێراقدا له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لمه‌نصور.

پـێشـووتر سـوپای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ میانی سێ ڕۆژ له‌ هه‌ڵـمه‌تی له‌شـكری دژی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێبراق 30 چه‌كداری گومان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه‌.

به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌ڵێت له‌ ناوچه‌ی دۆڵی ڕووباری دیجله‌ له‌ باكوری به‌غدا هێزی هاوپه‌یمانان 10 كه‌سـیان ده‌سـتگیركردووه‌ له‌ ناویندا یه‌كێـك كه‌ گومانی ڕێبه‌رایه‌تی تۆڕێـكی بۆمبسـازی لێـده‌كرێت.

ئه‌وانه‌ی تر له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا و شـاره‌كانی فه‌لـلوجه‌ و موسـڵ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراقه‌وه‌ ده‌سـتگیركراون.

له‌ هه‌واڵێـكی تردا وڵاتی كوه‌یت پـلانی خسـته‌ ڕوو بۆ ده‌سـتنیشـانكردنی باڵوێزی خۆی بۆ عێراق به‌م زووانه‌، وه‌كو ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بۆ باشــبوونی باری ئاسایش له‌ عێراقدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG